14/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامێكی گه‌وره تۆڵه‌ی له ئیسپانیا كرده‌وه
هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیك تۆڵه‌ی یاری به‌رامبه‌ری ئیسپانیا له مۆندیالی 2010ی ئه‌فریقای باشوور كرده‌وه .
له یارییه‌كی زۆر به‌هێزی قۆناغی گرووپه‌كان و له گرووپی دووه‌م هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و ئیسپانیا به یه‌ك گه‌یشتن و له كۆتاییدا هۆڵه‌ندا توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له ئیسپانیا بباته‌وه .
تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به گۆڵێك به هه‌ر دوولا به‌كۆتا گه‌یشت كه گۆڵه‌كان ئه‌لۆنسۆ بۆ ئیسپانیا و ڤان پێرسی ش بۆ هۆڵه‌ندا گۆڵه‌كانیان تۆمار كرد .
پاشان له تایمی دووه‌م و له خوله‌كی 53 رۆبن توانی ئه‌نجامه‌كه بكات به 2 له به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵه‌ندا . ئیتر هۆڵه‌ندا كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی گرته ده‌ست و له خوله‌كی 64 دیوریج توانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكات . دووباره ڤان پێرسی توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات و له خوله‌كی 80 ش رۆبن گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد . به‌م شێوه‌یه كۆتایی هات به كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵه‌كانی هۆڵه‌ندا و توانی به ئه‌نجامێكی شایسته و به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له ئیسپانیای ڕكابه‌ری بباته‌وه و تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه