14/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان هێنا
كۆڵۆمبیا له پێنجه‌مین یاری مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر یۆنان .
له ڕۆژی سێیه‌می یارییه‌كان و له قۆناغی گروپه‌كان له گروپی (C) هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا و یۆنان به یه‌كگه‌یشتن و له كۆتایی یارییه‌كه‌ش كۆڵۆمبیا به ئه‌نجامی 3 به صفر له یۆنانی برده‌وه .
پابلۆ ئارمێرۆ له خوله‌كی 5 و گۆتێرز له خوله‌كی 58 و جێمز له خوله‌كی 93 ی یارییه‌كه گۆڵه‌كانی كۆڵۆمبیایان تۆمار كرد