پارێزەری رەغدە كچی سەدام حوسێن رەتیدەكاتەوە كە بریكارەكەی هیچ لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە عێراق دابێت
14/06/2014 نوسەر: bzavpress

پارێزەری رەغدە كچی سەدام حوسێن رەتیدەكاتەوە كە بریكارەكەی هیچ لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە عێراق دابێت


پارێزەری كچەكەی سەدام حوسێن، نەبیل هرش رەتیكردەوە بریكارەكەی لەبارەی رەوش و بارودۆخی ئێستای عێراق. لێدوانی بۆ هیچ لە رۆژنامەیەكی عێراقی دابێت.

رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەندەنی لە ژمارەی دوێنیدا بڵاویكردەوە: كە كچەكەی سەرۆكی پێشووی عێراق، كە ئێستا لە عەممان دەژی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕیبێت لەبارەی پێشكەوتنەكانی وەك دەڵێ ( شۆرشی عەشائیری ) لە عێراق بەرامبەر بە سوپای عێراقی كەنوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات.

نەبیل هرش لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: بریكارەكەم بە هیچ رۆژنامەیەك پەیوەندی نەكردووە و هاوكات هیچ رۆژنامەیەكیش پەیوەندی بەو نەكردووە، هەروەها هیچ لێدوانێكی رۆژنامەوانیشی نەداوە.

پارێزەرەكەی رەغدە گوتیشی: بریكارەكەم لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكـومەتی ئوردن هەیەتی، هیچ لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ هیچ لایەك نادات.

دوای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە و رووخانی رژێمی باوكی، سەدام حوسێن ، لە ساڵی ٢٠٠٣ ،رەغدەی كچی سەدام، بەغدای جێهێشت و رووی لەئەردەن كرد، چەندین جاریش لەلایەن حكومەتی عێراقەوە داوا لە حكومەتی ئوردن كراوە، رەغدەی تەسلیمی بەغدا بكاتەوە ، بەڵام ئوردن داواكەی عێراقی رەتكردۆتەوە.

هاوكات سەرچاوەیەكی رەسمی حكومەتی ئوردن رایگەیاند: رەغدە لە گەڵ لیستی داواكراون نابێت و تا ئەو كاتەی پابەندی ئەو رێككەوتنە دەبێت ، كە هیچ لێدوان و دیداری رۆژنامەوانی ساز نەكات، لەبەرامبەردا ئەردەن پابەندی پاراستنی ئەو دەبێت.

ئەو دەنگۆیانە هاوكاتە لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی ده‌وله‌تى ئيسلامى له‌ عيراق و شام(داعش)ەوە، دوای ئەوەی سوپای عێراق موسڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی جێهێشت ، ئەو گرووپە چەكدارە لەشوێنی سوپا، موسڵو چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراقی خستە ژێر كۆنترۆڵییەوە.