14/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گاردیان: 2 هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی هاتوونه‌ته عێراقه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عێراقی به رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاندووه: حكومه‌تی ئێران 200 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ناردووه‌ته عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپی داعشدا هاوكاری عێراق بكات.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه: سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای عێراقی پێی راگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی ئێرانی 2 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ناردووه‌ته عێراقه‌وه، 1500 سه‌ربازیان له سنوری قه‌زای خانه‌قینه‌وه هاتوون و چوونه‌ته پارێزگای دیاله و 500 سه‌ربازی تریش له ناوچه‌ی به‌دره و جه‌سانی پارێزگای واسته‌وه هاتوونه‌ته خاكی عێراقه‌وه.
سه‌باره به هۆكاری هاتنی ئه‌و سه‌ربازانه سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه بۆ هاوكاری حكومه‌تی عێراقیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به "داعش".
پێشتریش هه‌مان رۆژنامه ئاشكرایكردبوو، كه "قاسم سوله‌یمانی" به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هه‌ڵبژێردراوی پاسه‌وانی شۆڕشی ئێران هاتووه‌ته به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بێت كه به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ئاماده‌یه بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی گروپی "داعش" ئاشكرایكردبوو، كه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت ده‌چن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه "حه‌سه‌ن رۆحانی" سه‌رۆك كۆماری ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هێزی ره‌وانه‌ی عێراق كردبێت.