15/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوداوێکی هاتوچۆ لە چەمچەماڵ خێزانێکی کردە قوربانی
هۆشیار سالار لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵ بە "بزاڤ پرێس"ی ڕاگەیاند : کاتژمێر ١٠ ی شەوی رابردوو شهوی شەمە لەسەر ڕێگای سەرکی چەمچەماڵ - سلێمانی لە نزیک ناحیەی تەکیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگری جۆری لۆریدا کێشاوە و لە ئەنجامدا ٦ کەس برینداربونە کە وسەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن سەرجەم بریندارەکان سەنشینی ئۆپڵەکەبون
وتیشی : خێزانەکە دانیشتوی ناحیەی باینجانی سەربە پارێزگای سلێمانین و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون