15/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرش دەکریتە ماڵى جەلال محمد وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە چەندین زیان بە خانوەکەى دەکەوێت
عەقید حەیدەر حەمە نەجم بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەماڵ لەو بارەیەوە بە" بزاڤ پرێس"ڕاگەیاند : شەوى ڕابردوو کاتژمێر ٢ ى شەو بە نارنجۆک هێرشدەکرێتە سەر ماڵى وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ و بەو هۆیەشەوە چەندین زیان بە خانوەکە ى و ئۆتۆمبێلەکەى دەکەوێت
وتیشى : لە ئێستادا لێکۆڵێنەوە لە ڕوداوەکە دەستى پێکردوە
هاوکات نەقیب جەلال محمد وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ لە ئێستادا بە فەرمانێکى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى لە ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمە