سزاكه‌یان چاندنی نه‌مامه
ئه‌و حزب و قه‌وارانه‌ی كه پۆسته‌ر و فلێكس و بلاَو كراوه‌یان له شوێنه گشتییه‌كان ماوه له دوای بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ژینگه‌یی و قایمقامی چه‌مچه‌ماڵه‌وه به چاندنی نه‌مام سزا ده‌درێن .
مه‌عروف مه‌جید ، سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه رایگه‌یاند"
رۆژێك پێش بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان له بینای قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌مال به ئاماده‌بونی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ ، كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كرد به به‌شیكی زۆری كاندیدی حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پاراستن و راگرتنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌و جێ به‌جێ كردنی رینمایی كۆمیسیۆن تایبه‌ت به بانگه‌شه بوو ، خۆشبه‌ختانه ئیمه له كاتی بانگه‌شه‌دا چاودێری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان كرد كه به‌باشی به‌رێوه چوو ئه‌مساڵ كه‌مترین سیكۆتین و ماده‌ی لكێنراو به‌كار هات له شوێنه گشتییه‌كاندا، وه پێشتریش قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حزبه‌كان كۆبونهوههكی ئه‌نجام دا بو ئه‌و به‌ڵینه‌ی لێوه‌رگرتبوون كه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات له‌بری ئه‌و سزایه 50 نه‌مام بكرێت و له شوێنه گشتییه‌كان بچێنرێت ، ئێمه به‌نوسراوی رێكخراوه‌كه‌مان رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه قایمقاممان ئاگادار كرده‌وه كه به‌شێكی پۆسته‌ر و لافیته‌و وێنه‌ی كاندیده‌كانی (پارتی و یه‌كێتی گۆران ) له‌ناو بازار و شوێنه گشتییه‌ك بونیان هه‌یه دوای واده‌ی ته‌واوبونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كۆمیسیۆن دیاری كردبوو ، به نوسراوێكی قایمقامیه‌ت ئه‌و لایه‌نانه ئاگادار كرانه‌وه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا پۆسته‌ر و لافیته‌كانیان لێبكه‌نه‌وه هه‌ر لایه‌نێكیش 50 دره‌خت بكرن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه بچێنرێت له شوێنه گشتییه‌كاندا ، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ده‌بێته نه‌ریتێك كه سزا و غرامهكان له سنوره‌كه‌دا به‌كار بهێنرین و سودی بۆ سنوره‌كه هه‌بێت