16/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌ڕه‌نسا بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخ تۆمار ده‌كات ...
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا توانی له یه‌كه‌م هه‌نگاو له به‌رامبه‌ر هێندۆراس یارییه‌كه‌ی ئه ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه و خۆی له پێشه‌نگی گرووپه‌كه‌ی دابنێت .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 43 دا كه‌ریم بنزێما توانی به په‌ناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می فه‌ڕه‌نسا تۆمار بكات و یاریزانی هێندۆراسیش به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه .
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ش و بۆ یه‌كه‌م جار سوود له ته‌كنه‌لۆجیای گۆڵ كرا كاتێك بنزێما تۆپێكی ئاڕاسته‌ی گۆڵ كرد و دوای به‌ركه‌وتنی به‌ر شیشی گۆڵه‌كه و پاشان به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گۆڵچی هێندۆراس تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بهلاَم به گۆڵ ئه‌ژمار كرا به‌ناوی گۆڵپارێزی هیندۆراس. دواتر له خوله‌كی 72 جارێكی تر بێنزیما گۆڵێكی تری تۆمار كرد تا ئه‌نجامه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڕه‌نسا به‌كۆتا بگات .