لیژنەیەک بۆ دەست بەسەر داگرتنى کەلوپەلە هاوردەکراوەکان پێکدەهێنرێت
16/06/2014 نوسەر: bzavpress

لیژنەیەک بۆ دەست بەسەر داگرتنى کەلوپەلە هاوردەکراوەکان پێکدەهێنرێت


ئەمڕۆ دوو شەمە ئامانج محمد سەرۆکى لیژنەى ئەمنى قەزاى چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : لیژنەیەکیان لە دەستگا ئەمنیەکانى قەزاکە پێکهێناوە و بڕیارە لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا دەست بەسەر ئەو کەلوپەلە  سەربازیە هاوردەکراوانە دا بگیرێت کە لە سنورى چەمچەماڵدا هەن
  
سەرۆکى لیژنەى ئەمنى چەمچەماڵ وتیشى : بەهیچ شێوەیەک ئەو کەلوپەلانە کڕین و فرۆشتنیان لە چەمچەماڵ پێوە نەکراوە 

وتیشى : سەر جەم کەلوپەلە هاورەکراوەکان دواى دەست بەسەرداگرتنیان ڕەوانەى هێزەکانى ٧٠ دەکرێن