16/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پرتوگال ڕوبه‌ڕوی شكستێكی گه‌وره بوویه‌وه ...
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر پرتوگال به‌ده‌ست بهێنێت .
له دیدارێكی ئاست به‌رزدا و له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كان هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال و ئه‌ڵمانیا ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی به ئه‌نجامی 4 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه بباته‌وه .له خوله‌كی 11 توماس موله‌ر گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد له‌رێگه‌ی لێدانی سزا و له خوله‌كی 32 ماتیوس هۆملز توانی گۆڵی دووه‌می یارییه‌كه تۆمار بكات ، یاریزانی پرتوگالی پی پی به‌هۆی ره‌فتاری نه‌شیاو به‌رامبه‌ر یاریزانی ئه‌ڵمانی كارتی سووری وه‌رگرت و كرایه ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی پرتوگالی قورس‌تر كرد . توماس موله‌ر له خوله‌كی 45 توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات . له گێمی دووه‌م و له خولی 78 موله‌ر هاتریكی خۆی تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خۆی كرده خاوه‌نی 4 گۆڵ . به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه ته‌واو بوو و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا شكستێكی قورسی تووشی پرتوگال كرد