17/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوری مالیكی دوای ئه‌وه‌ی به‌دیل گیرا سه‌ریان بڕی
له مێژوی كۆن و نوێی عێراقدا، ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست و كه‌سی یه‌كه‌م بون، له‌كۆتایدا به‌مه‌رگی خۆیان كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هاتووه .
له‌ساڵی (145)ی كۆچی دوای ئه‌وه‌ی بغداد دامه‌زرا، كوفه وه‌ك ئیماره‌تێكی گشتی گرنگی خۆی له‌ده‌سدا، به‌ڵام پێش ئه‌م مێژووه كوفه مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو له وڵاتی نێوان دوو روبار (عێراق)
له كوفه به‌رده‌وام هێزه نه‌یاره‌كان له ململانێدا بوون بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی زۆربه‌یان به‌م جۆره بوو .
له‌ساڵی ( 40) كۆچی (ئه‌بو مه‌لجه‌م) له‌ناو مزگه‌وتی كوفه (ئیمام عه‌لی) شه‌هید كرد .
له‌دوای شه‌هید كردنی (ئیمام عه‌لی) كێشه‌ی خه‌لافه‌ت له نێوان بنه‌ماڵه‌ی ئیمام عه‌لی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ، (معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان) له (شام ) سوریای ئێستا، زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
له‌ساڵی (63 ) ی كۆچی ئیمام حوسێن له‌سه‌ر خه‌لافه‌ت له كربلا نزیك به كوفه شه‌هید كرا.
له‌ساڵی (66) شۆرشی (ته‌وابین) له كوفه هه‌ڵگیرسا له‌دژی ئه‌مه‌ویه‌كان، ئه‌وكات (عوبه‌یدوڵڵای كوری زیاد) لایه‌نگری یه‌زیدی كوڕی معاویه،والی كوفه ده‌بێت، له‌شه‌ڕێكدا توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر تهوابینداو له‌ناویان به‌رێت.
له‌دوای ئه‌و كه‌سێك به‌ناوی (موختاری سه‌قه‌فی) شۆرشی هه‌ڵگیرساند دژی (عوبه‌یدوڵڵای كوڕی زیاد ) موختار توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر كوفهداو عوبه‌یدوڵڵا له‌ناوبه‌رێت، لایه‌نگرانی موختار سه‌ری (عوبه‌یدوڵڵای كوری زیاد)یان بڕی و بردیان بۆ كۆشك بۆلای موختار.
ماوه‌یه‌ك موختار والی كوفهدهبێت،به‌ڵام ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (ئالی زوبه‌یر) ده‌كه‌وێته ملمڵانێوه، (ئالی زوبه‌یر) بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوون له شاری مه‌ككه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، ده‌یانویست موختاری سه‌قه‌فی بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه، به‌ڵام موختار به‌مه رازی نه‌بوو، ئه‌مه هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوانیاندا هه‌ڵبگیرسێت .
موسعه‌بی كوڕی زوبێر كوفه‌ی گرت و توانی (موختاری سه‌قه‌فی) بكوژێت و سه‌ری ببڕیت، له‌دوای ئه‌و شكسته، لایه‌نگرانی (موختاری سه‌قه‌فی) كه زیاد له (7000) هه‌زار كه‌س ده‌بون له‌یه‌ك رۆژدا له‌لایه‌ن (موسعه‌بی كوری زوبه‌یر)ه‌وه سه‌ریان له لاشه‌یان جیا كرایه‌وه .
له سه‌رده‌می ( سه‌عدی كوڕی وه‌قاس) كه یه‌كه‌م والی شاری كوفه بوو له‌ساڵی 55 كۆچی هه‌تا سه‌رده‌می ( ابو احمد محمد بن جعفر ) له‌ساڵی 251 كۆچی، كوفه 71 والی گۆڕیوه ، زۆربه‌ی ئه‌م والیانه كوژراون یاخود شۆرش له دژیان كراوه‌و له‌ناو براون .ئه‌مه جیا له‌وه‌ی چه‌نده‌ها جه‌نگی خوێناوی نێوان شیعه‌و سوننه له‌عێراقدا به‌درێژایی مێژوو هه‌بووه .
ئه‌مه هه‌ندێك له مێژوی دێرینی كوفه بوو پێش ئه‌وه‌ی بغداد بكرێته پایته‌خت .
مێژوی نوێ له دوای دروست بونی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1920 كه له ژێرداگیركاری به‌ریتانیادا دروست بوو چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گرنگی به‌خۆوه بینی .
له ساڵی 1939 (مه‌لیك غازی) مه‌لیكی دووه‌می عێراق، به‌روداوی ئوتۆمبێل كۆچی دوایی كرد، هه‌ندێك ده‌ڵێن روداوه‌كه ده‌ستی به‌ریتانیه‌كانی له‌پشت بووه چونكه مه‌لیك غازی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌كان ناكۆك بووه .
له‌ساڵی 1958 دوای شۆرشی ئه‌فسه‌رانی ئازاد له‌لایه‌ن (عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف)وه( مه‌لیك فه‌یسه‌ل) له‌ناو كوشكی ریحاب له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ده‌سترێژی گولله كوژرا،هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی سه‌رده‌می مه‌له‌كی ( نوری سه‌عید ) له ناو بغداد به‌جلی ژنانه‌وه ده‌ستگیركراو به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدیانه كوژرا.
له‌ساڵی 1963 عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌ده‌ستی به‌عسیه‌كان له‌ناو ستۆدیۆی ته‌له‌فزیۆن له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كیدا كوژران .
له‌ساڵی 1968 عه‌بدولسه‌لام عارف له سه‌فه‌رێكیدا بۆ شاری به‌سره و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا تهیارهكهی كه‌وته خواره‌وه و بووه خه‌ڵوز .
عێراقیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌یه‌كیان هه‌یه ده‌ڵێن : ( صعد لحمة و نزل فحمة ) واتا گۆشت سه‌ركه‌وت و خه‌ڵوز دابه‌زی .
له‌ساڵی 1968 به‌عسیه‌كان بۆجاری دووه‌م كوده‌تایان له عێراق ئه‌نجامدا و عه‌بدولره‌حمان عارف كه برای عه‌بدولسه‌لام عارف بوو لابرا، به‌خت یاوه‌ری بوو كه نه‌یان كوشت .
له‌دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بووه سه‌رۆكی عێراق ، به‌ڵام سه‌دام په‌ڕوباڵی كرد‌و له‌ساڵی 1979 لای برد دوای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ناوبرد، ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌شی .
له‌ساڵی 2003 دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی عێراقیان داگیركرد، سه‌دام به‌دیل گیراو له‌ساڵی 2006 مانگی دوانزه له‌سێداره درا .
ئه‌مه رابردوی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست بووه له عێراق، بۆیه پێتان سه‌یر نه‌بێت رۆژێك له‌خه‌وهه‌ستن و گوێبیستی كوشتنی مالیكیش بن به‌ده‌ستی ............
تێبینی ئه‌م هه‌موو جه‌نگ كوشتاره‌ی كه‌له‌عێراقدا رویداوه له كاتێكدا بووه له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا جه‌نگ و كوشت و كوشتاری زیاتر هه‌بووه، كه له‌مه‌ی عێراق ترسناك تربووه ، به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپادا، له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌ت و پێش سه‌رده‌می ریسانس و پۆست مۆدێرن.
سه‌رچاوه‌كان
http://www.iraker.dk/almdn/alkufa.htm
http://www.masjed-alkufa.net/fa/news.php?action=view&id=11