بۆ قسەکردن بە مۆبایل دەچنە سەر جۆگەی ئاو
17/06/2014 نوسەر: bzavpress

بۆ قسەکردن بە مۆبایل دەچنە سەر جۆگەی ئاو


خەڵکی گوندی ئاشكتان-ی پارێزگای وان بۆ پەیوەندیکردن بە مۆبایل دەچنە سەر گردێک کە جۆگەی ئاوی لێیە.

دانیشتووانی گوندی ئاشكتان-ی شارۆچكەی ئەلباك-ی سەر بە پارێزگای وان لە کاتی باران و بەفربارین و رەشەبادا پەیوەندییان لە گەڵ جیھان نامێنی، ھەروەھا لە کاتی پێویست دا ناتوانن بگەنە بنکەکانی تەندروستی، سەرەڕای ھەموو ئەم کێشانە خەڵکەکە ژیانیان بە سەر دەبن و ھەندێکیش چارەسەری ئەم کێشەی بە کۆچکردن بۆ شارەکان دەهێڵنەوە.

لە ناو ٥٠ خانەوادە پازدەیان کۆچیان کردووە

عوسمان ئەرسو موختاری گوندەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کرد کە  لە کاتی باران و بەفردا کێشەکانیان زیاتر دەبن، لەبەر ئەوەی ناتوانن بە سەر جۆگەی ئاوەکە بکەون، موختاری گوندەکە داوا دەکا کە وێستگەیەک بۆ گوندەکەیان دابمەزرێ.

ئەرسو جەختی لەوە کردەوە کە لە گوندەکەیاندا کێشەی ئاو و رێگەشیان ھەیە، لە وەرزی زستان گرفتی زۆر دێتە پێشیان، نەخۆشیان دەبێ، بەڵام ناتوانن پەیوەندی بە بنکە تەندروستیەکان بکەن، بە ھۆی گرفتەکانی وەک پەیوەندی و ئاو و رێگا، خەڵکی ئەو گوندە کۆچ بۆ شوێنێکی دیکە دەکەن. لەبەر ئەوەی تەنھا لە سەر جۆگەی ئاوەکە شەبەکەی مۆبایل ھەیە، لەوێوە دەتوانن پەیوەندی بە کەسوکارەیان  بکەن.

لای خۆیەوە ئیسماعیل یۆڵداش کە خەڵکی گوندەکەیە، داوا لە بەرپرسان دەکا، ئاورێکیان لێ بدەنەوە و گوتی "سەبارەت بەم بابەتە تەنھا ئێمە گرفتمان نییە بەڵکو گوندەکانی دەوروبەریش بە ھەمان گرفت دەناڵێنن. لە گەڵ دروستکردنی وێستگەیەک گرفتی دە گوند چارەسەر دەبێت. خەڵکەکە ئیتر نایەوێ بە سەر جۆگەی ئاوەکە بکەوێ، بەڵکو خەڵکەکە دەیەوێ ئیتر بە ئاسایی لە ماڵ خۆی قسە لە گەڵ کەسوکارەکانی بکا."

بۆ قسەکردن لە گەڵ دەسگیرانی ھەموو رۆژێ بە سەر گردەکە دەکەوێ

هاوکات ئەردەم چیفتچی کە خەڵکی گوندەکەیە، خێزانەکەی لە شاری ھەکارییە و ماوەیەک لەمەوپێش دەسگیرانەکەی مارە کرد و بەو ھۆیەوە بۆ پەیوەندی کردن بەوان ھەموو رۆژێک بە سەر گردەکە دەکەوێ و ناو بە ناو بە ھۆێ ئاژەڵە درندەکانەوە تووشی ترسێکی زۆر دەبێت.

چیفتی گوتی "بۆ ئەوەی لەم حاڵە رزگارمان بێت، داوا لە بەرپرسان دەکەین وێستگەیەکی لەو ناوچەیە دابمەزرێنێت."