رەجم و زندیق و نەسخ لای (موعتەزیلە)
17/06/2014 نوسەر: bzavpress

رەجم و زندیق و نەسخ لای (موعتەزیلە)


لەچوارچێوەی هەڵمەتی ناشرین کردنی مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعەت و هەوڵی ناشرین کردنی شێخی ئیسلام و موسوڵمانان ... پیاوی چەک و قەڵەم ...زیندوکەرەوەی سوننەو تۆقێنەری ئەهلی بیدەع ... (ئیمام ئیبن و تەیمییە) رەزاو رەحمەتی خوای لێبێ ... خەڵکێکی ناحاڵی لەمەنهەجی سەلەف و خەلەف رویان کردۆتە ئەو ئاسمانە ساف و بێگەردە و جەند تۆمەتێکی بێبنەمایان داوەتە پاڵ ئەو زاتە پاکە.
دەڵێن نەسخ و رەجم و زندیق و زۆری تر ... ئەو جۆرە زاراوانە لە ئەدەبیاتی ئیبن و تەیمیەو ئیمام محمدی کوڕی عەبدولوەهاب و فەرمودەناسی سەردەم ئیمام ئەلبانی و فەقیهی سەردەم ئیبن عوسەیمینە... رەزاو رەحمەتی خوای گەورە لەو کەڵە پیاوانە بێت.
( ابن ابي حديدي المعتزلي ) لەشەرحی کتێبی ( نهج البلاغة) دا دەڵێ : موعتەزیلە ئیمامی عەلی بە دامەزرێنەری خۆیان دەزانن هەندێکیشیان هەر چوار خەلیفە دەکەن بە موعتەزیلە... ( کەئەوە جێی پێکەنینە) 
ئینجا لەشەرحی ئەو خوتبانەی دراوەتە پاڵ ئیمامی عەلی دەفەرمێ:
( ثم قال: ومنه ما حكمه مذكور في الكتاب والسنة منسوخ بالسنة و ما حكمه مذكور في السنة منسوخ بالكتاب ... مثال الاول قوله تعالى ( فامسكوهن في البيوت حتى يتوفاهن الموت ...) نسخ بما سنه صلى الله عليه وسلم من رجم الزاني المحصن ... ومثال الثاني صوم عاشوراء كان واجبا بالسنة ثم نسخه صوم رمضان الواجب بنص القران ...) لاپەرە ٦٢ .
لێرە ئەو ئیمامە موعتەزیلییە باسی نەسخی حوکمێکی قورئانی بە سوننە دەکات .
ئینجا ... دەربارەی (زندیق) دەڵێ :
(... الزنادقة من عصبة ابلیس ) ... وکان فی المسلمین ممن یرمی بالزندقة... من یذهب الی تصویب ابلیس من المتناع من السجود... ویفضلە علی ادم وهو بشآر بن برد المرعث ....) لاپەڕە ٥٥. 
جا ئەوەی مەبەستمە لێرە سەرنجی ئێوەی خۆشەویستی بۆ رابکێشم ئەو گروپە بەردەوام خەریکی چەواشە کاری راستییەکانن ... ئاخر ئەوە ئیبن و تەیمیە نیە ئەوە ئیبن و ئەبی حەدیدی موعتەزیلیە بە شاعیر ێک دەڵێ زندیق ئەگەر بۆ ئەو رەوابێ شیخ الاسلام ئیبن و تەیمیە لەسەر هەمان بنچینە بەخەڵکێکی گوتوە (زندیق) ئەگەر نا بەسە چیتر شێواندنی راستییەکان و چەواشە کردن .
لەمەو دوا زیاتر قسان لەسەر ئەو گروپ و فیرقە سەر لێشێواوانە دەکەین و بەڵگەکانیش دەخەینە بەرچاوی ئێوەی خۆشەویست ... پێشم وایە دیفاع کردن لە ئیمامە بەرێزەکانی ئەو ئومەتە ئەرکی سەرشانی هەموو دڵسۆزێکی ئەهلی سوننەو جەماعەتە ... باپێکەوە بەری جەهلی موعتەزیلەو ئەو دەستە رەشە بگرین.