18/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دانانی مەحمود سەنگاوی وەكو لێپرسراوی سەربازی سوكایەتی كردنە بە خوێنی كاوە گەرمیانی
خانەوادەی كاوە گەرمیانی دانانی مەحمود سەنگاوی وەكو لێپرسراوی ئەمنی ناوچەی مەندەلی تاوەكو دوزخورماتوو لە لایەن یەكێتی و پارتیەوە بەسوكایەتی كردنی خوێنی كاوە گەرمیانی دەزانن.
لە بەیاننامەیەكدا خانەوادەی كاوە گەرمیانی دەڵێن سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە مەحمود سەنگاوی لە سەر كەیسی كاوە گەرمیانی لە لایەن دادگاوە داوا كراوە، دەبوو ئێستا وەكو پێنج تۆمەتبارەكەی تر لە زینداندا بوایە، بەڵام ئێستا كراوەتە سەر پەرشتیاری هێزی پێشمەرگە.
هەر لە بەیاننامەكەدا یەكێتی و پارتی بە هۆكاری ئەم كارە دەزانن و ئەوەش بە سوكایەتی كردن بە خوێنی كاوە گەرمیانی ئاماژە پێ دەكەن.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەم كارە قێزەونە جێگەی قبوڵ كردن نیە، بەڵكو ناڕەزایی زیاتر بە شوێن خۆیدا دێنێت.
دەقی بەیاننامەكە:
بۆ/هەموو دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان
بابەت/ بەیاننامەی ناڕەزایەتی
ئێمەوەك خانەوادەی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی بەهەموو شێوەیەك دژی ئەو بڕیارەی هەردوو حزبی باڵا یەكیتی و پارتی دەوەستینەوە كەلەسەر ڕەزامەندی هەردوحیزبی ناوبراو هەستاون بەدانانی تۆمەتباری دیاری تیرۆركردنی كەیسی (كاوە گەرمیانی) محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكیتی, سەر پەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە سنوری مەنەلی تاوەكو دوزخورماتوودەكات , وەدانانی ناو براو لە كاتێكدایە كەتۆمەتبارە بەتیرۆركردنی كاوەگەرمیانی, سەرەڕای ئەوە زیاتر لەسێ مانگە ناوبراو داواكراوە لەلایەن دادگای كەلارەوە ,دەبو محمود سەنگاوی ئیستا هاوشیوەی پینج تۆمەتبارەكەی تر لەزیندان بوایە, بەڵام لەئەنجامی شەڕی داعش و سوپای عیراقدا كراوەتە سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە ئەمەنەك سوكایەتیكردنە بەخوینی كاوەو وە لە پێكردنی یاسایە, بەڵكو لەوە ناشیرینتر دڕندەی ئەم حیزبانە دەسەلەمێنێ كەهەركوشتن و بڕینێك بەدەستی بەرپرسەكانی ئەم حیزبانە دەكرێت نەك حساب بۆ یاساو دادوەری ناكەن بەڵكو وەكو كارە قیزەونەكانیان خەریكی بەرزكردنەوەی ئەو جۆرە كەسانەن وەبەم كارەتان هیندەی تردڕندەی خۆتان سەلماند وە تاوانی ئەم حیزبانە كە بەسەر ئەم میللەتەیان هێناوە هیچ جیاوازی نیییە لەگەڵ تاوانی بەعس و داعش هاوشێوەی یەكترتان لەڕوی تاوانەوە خستە ڕوو, ئەی یەكێتی ئەم كارەتان دیوی زلهیزیەكانتان كەپڕاو پڕە لەخراپەكاری لەنمایشكردنی فلمی سینەمای دەچێت ئەم كارەی ئیوە سەلماندنی هەموو تاوانێك و كوشتن و بڕینیكە وەك ئەوەیەبڵین بەلێ زلهیزی ئیمە ئەوەیە هەركەسێكی بوێرپەڕەیەكی گەندەڵی و دزی بەر پرسەكانمان هەڵداتەوە زۆر بەسانای وەك بەتەڵی نێو فلیمەكانین بۆكوشتن و بڕین یاسا پیش هەمووی حسابی بۆناكەین, ئەگیناسەلماندنی ئەمەنەبێت كەسێك لەم كوردستانە نەبوو لەهەردوو حزبەكەی ئێوە سەر پەرشتی ئەوهیزەی پیشمەرگە بكات یاخود تۆمەتباری مادەی تیرۆر نەبێت ئەمە لەچی ولاتێكی دونیادا بەدی دەكرێت تۆمەتباری تیرۆر سەرپەرشتی هیزی سەر بازی بكات!!
لەكۆتادا داواكارین تۆمەتباری سەرەكی كەیسی كاوە گەرمیانی محمود سەنگاوی راپێچی دادگابكەن چیتربەم كارەقێزەونەتان عەرزی بێڕیزی یاساونەبونی عەدالەت مەخەنە ڕوو, دەبو هەر لەسەرەتاوە هەستان بەو بەر پرسیاریەتیە گەورەیە بكردایە مەحمود سەنگاوی راپێچی دادگا بكردایە, بەڵام سەرەڕای ئەوبیڕێزیە بینیمان كرا بەسە پەرشتی هیزی پێشمەرگە ئەمە نیگەرانی زۆری لای ئیمە دروستكردووە,بۆیە دڵنیاتان دەكەینەوە ئەم كارە قیزەونەتان جیگەی قبوڵكردن نیە بەڵكو نارەزایەتی زیاتر بەشوین خۆیدا دەهینێت.........
بنەماڵەی شەهیدی قەڵەم
كاوە گەرمیانی
كورديۆ