19/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موباره‌ك نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵات قاچێكیشی له‌ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، ئاشكرایكرد: حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵاته له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی لێی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و قاچێكی شكاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه میسریه، باسی له‌وه‌كرد: له‌و نه‌خۆشخانه سه‌ربازیه‌ی كه له ژێر پاسهوانیهكی تونددا حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵاته‌ی لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و قاچێكی شكاوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه: موباره‌ك له‌ناو ته‌والێتی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و رووداوه.
جێی باسه، حوسنی موباره‌كی ته‌مه‌ن 86 ساڵ 30 ساڵ حوكمی میسری كرد و دواتر له ساڵی 2011 دا دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی درێژخایه‌ن كه به شۆڕشی میسر ناسرا، ناچار كرا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و دواتر راپێچی دادگا كرا و له‌سه‌ر كه‌یسی "كۆشكه‌كانی كۆماری" سزای 3 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و هه‌روه‌ها له ئێستا به تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران جارێكی تر راپێچی دادگا كراوه‌ته‌وه.