له گروپی (D) یاری نێوان ئۆرۆگوای و ئینگلترا به‌بردنه‌وه‌ی ئۆرۆگوای كۆتایی هات به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك .
له‌م یارییه‌دا یاریزانی ئۆرۆگوای (لویز سوارێز) ئاستێكی زۆر به‌رزی نیشاندا هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی ئۆرۆگوای له‌و یارییه‌دا . گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ئاستێكی زۆر به‌رزی به‌خۆیه‌وه بینی و چه‌ندین هێرش له‌لایه‌ن هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌وه ئه‌نجام درا بهلاَم ته‌نها لویز سوارێز بوو كه توانی گۆڵ تۆمار بكات ئه‌ویش به هه‌ڵدانێكی زۆر نایابی كاڤانی و پاشان سوارێز گۆڵێكی زۆر جوانی تۆمار كرد .
له گێمی دوه‌مدا ئینگلترا به‌ئامانجی گۆڵی یه‌كسان و پاشان بردنه‌وه ده‌گه‌ڕا ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه واین ڕۆنی توانی گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد ، تا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه . بهلاَم ئه‌مه كۆتایی یارییه‌كه نه‌بوو به‌ڵكو سوارێز توانی به هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات . و ئۆرۆگوای خۆی كرده خاوه‌نی 3 خاڵ تا بتوانێت هه‌لی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاسانتر بكات ، بهلاَم ئینگلترا نه‌یتوانی له 2 یاری ته‌نها خاڵێكیش به‌ده‌ست بهێنێت تا ئه‌مه‌لی سه‌ركه‌وتنی زۆر لاواز بێت .