20/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كان
وابڕیاره ئه‌مرۆ 3 یاری ئه‌نجام بدرێت له جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كان له مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل . له گرنگترین یاریشدا ئیتاڵیا و كۆستاریكا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه كه هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی یاری یه‌كه‌می خۆیان بردووه‌ته‌وه و ئێسته شه‌ڕ له‌سه‌ر یه‌كه‌می و دووه‌می گرووپه‌كه ده‌كه‌ن له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یاری نێوان فه‌ڕه‌نسا و سویسرا كه‌متر نییه له یاری نێوان ئیتاڵیا و كۆستاریكا چونكه به‌هه‌مان شێوه دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و كۆستاریكا ، ئه‌مانیش شه‌ڕی یه‌كه‌می و دووه‌می گروپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
له یاری سێیه‌میشدا هیندۆراس و ئیكوادۆر به یه‌ك ده‌گه‌ن . ئه‌مه‌ش كات و یارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی 20/6/2014 یه :
1- ئیتاڵیا VS كۆستاریكا : كاتژمێر 7 ی ئێواره
2- سویسرا VS فه‌ڕه‌نسا : كاتژمێر 10 ی شه‌و
3- هیندۆراس VS ئیكوادۆر : كاتژمێر 1 ی شه‌و