پاش ئه‌وه‌ی سایتی" پۆست كوردستان " هه‌واڵێكی بلاَوكرده‌وه كه گوایه دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو،ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش) حاله‌تێكی حه‌ساسه‌و پێم خۆش نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م،سه‌باره‌ت به شه‌هید بونی پێشمه‌رگه‌و شه‌ركردنی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ( داعش)ووتویه‌تی ناتوانم به پێشمه‌گه‌ر بڵێم شه‌هیده‌و به داعش بڵێم گروپێكی خراپه"
له لێدوانێكيدا دڵشاد گه‌رمیانی به سایتی"
بزاڤ پرێس" راگه‌یاند كه ناوبرا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه سه‌رسورمانی خۆشی له‌و هه‌واڵه ده‌ربری كه بلاَكراوه‌ته‌وه ووتی ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه."