16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی پزیشكی له موسڵ دزرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای دەکات، کە ژماره‌یه‌ك
چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ستاون به دزینی زیاتر له 800 ملیۆن دیناری
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی پزیشكی له موسڵ.
لەوبارەیەوە سه‌رچاوه‌کە به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك
چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ستاون به دزینی 870 ملیۆن دینارموچه‌ی
فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی پزیشكی له موسڵ و روداوەکەش له ناوچه‌ی زراعی
له رۆژهه‌ڵاتی شارەکە بوه، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی به‌دوا‌وه نه‌بوه.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، چه‌كداره‌كان توانیویانه به‌ره‌و
ناوچه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵبێن و ئێستاش هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسایش لەهه‌ڵمه‌تی
گه‌ڕان و پشكنیاندان و چه‌ند كارمه‌ندێكیشیان له‌و كۆلێژه ده‌ستگیر
كردوه.