22/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خولیای مه‌رگی قاسملووی کورد
کاتێ زه‌مان
له جه‌وری زه‌وی هاته زمان
ژیان
خه‌ونی به مه‌رگه‌وه بینی
له‌و خه‌وه‌دا
سێداره‌یه‌ک له ناو دڵی ئازادی چه‌قابوو
کوانووی کین بوو
له ناو مێشکی هه‌رمێشک ئاسای چه‌ند شه‌وپه‌رست
لک و پۆپ و دڕکی ڕوا بوو
په‌ت و پێچکی ئه‌و سێداره
ڕه‌ش وهبهختی یاران ده‌چوو
ئه‌و شه‌قامه‌ی لێی چه‌قابوو
هه‌ر وه شوێنی تاسه‌باری جاران ده‌چوو
لێواولێو بوو له بێده‌نگی
پڕ بوو له ماتیی و دڵته‌نگی
وه هه‌ردێکی زۆر ئیشکارۆ
ئارانێکی قاقڕ قاقڕ،
وهوڵاتێکی بێ باران ذهچوو
وهسێدارهکهی چوارچرا
ئه‌وه‌ی قازی پیدا کرا
ئه‌وه‌ی کوردی پێههڵاوهسرا
وه مێزه‌ری ڕه‌ش و سپی نه‌یارانی تاران ده‌چوو
له چوار ده‌وری ئه‌و سێداره
چۆپی گورگ و
گه‌مه‌ی ڕێوی و
داوی داوه‌ڵی مه‌رگ و
ڕاوی ئاسکی ئازادی بوو
بۆیه له ناو بێشکه‌ی دێموکڕاسی
له‌ناو دڵی ئازادی‌دا
خودی ئازادیان له‌دار دا
ژیان له حه‌ژمه‌تی ئه‌و خه‌ونه ڕاپه‌ڕی
دیتی نه‌خێر
تیری نه‌یاری ئاشتی بوو
جه‌رگی ڕۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌گی کوردی بڕی!
دیتی به‌ڵێ؛
سێداره‌که‌ی تاران دیسان
تینووی خوێنی سوور و ئاڵی
ڕۆڵه‌ی ژیر و زیت و ورده
دیسان ته‌ڵه‌ی ناوه‌ته‌وه و
"خولیای مه‌رگی قاسملووهکهی ئێمه‌ی کورده"