خشتەی دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیەندرا
23/06/2014 نوسەر: bzavpress

خشتەی دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیەندرا


ناوی بەنزینخانە و شوێنەكانیان بزانە..

 هەرسێ نوێنەری پارێزگای هەولێر و دابەشكردنی نەوت و پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خشتەیەكی كاتیی دابەشكردنی بەنزینیان لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕائید كاروان خۆشناو ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ڕایگەیاند كە بۆ هەر یەك لە (هێرش حوسێن) نوێنەری پارێزگای هەولێر و (كامیل عەبدولقادر) نوێنەری دابەشكردنی نەوت و (عەمید عەبدولقادر) نوێنەری پۆلیسی هەولێر ساز كرا، خشتەی دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیەندرا.
ڕائید كاروان گوتیشی: لە كۆنگرەكەدا بڕیار درا لە رۆژی ٢٠١٤/٦/٢٤وە كار بەم خشتەیەی بكرێت و ئەم خشتەیەیش كاتییە تا دەرچوونی كۆبۆن.
ئومێد پشدەری