جیاوازی نێوان ئیسلام و دیموکراسی
23/06/2014 نوسەر: bzavpress

جیاوازی نێوان ئیسلام و دیموکراسی


بیر و فەرمان و یاساکان:-

دیموکراسی گرنگی نادات بەو سەرچاوەی کە پێویستە بیری(فکر) لێ وەربگیرێت کە پەیوەستە بە بیرو باوەڕەوە(عقیدە) وە، وە ئەو بیرو بۆچونانەی کە پەیوەستن بە شارستانییەت یان پەیوەستن بە فەرمان کردن و بە یاساکانەوە. بۆیە دیموکراسی کە دانراوی دەستی مرۆڤەکانە سەروەری تیایدا بۆ گەلە، وە گەل یاساکان دادەنێت، وە گەل دەسەڵاتی یاسادانانی ھەیە بە بێ خودا. لەبەرئەوە دیموکراسی ڕژێمی کوفرە؛ چونکە فەرمانڕەوای لە سەرەتادا دەبەخشێتە دەستی مرۆڤ، وە دەسەڵاتی یاسادانان دەبەخشێتە مرۆڤ نەک خودای دروستکاری مرۆڤ، وە یاسادانان بە مافی خودا بە تەنھا دانانێت بە بێ ھاوەڵ! بەڵام ئیسلام پێویستی کردووە لەسەر شوێن کەوتوانی ئەوەی کە لە موحەمەدەوە(د.خ) ھاتووە وەریبگرن وەک سەرچاوە بۆ بیروباوەڕ و شارستانییەت و فەرمانە شەرعی و یاساییەکانیان، هەروەک خودای مەزن دەفەرمووێت: { وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ (الحشر :٧) }، یان { وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعۡضِ ذُنُوبِهِمۡۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ} (المائدة :٤٩) ،یان ( أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزۡعُمُونَ أَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓاْ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدۡ أُمِرُوٓاْ أَن يَكۡفُرُواْ بِهِۦۖ وَيُرِيدُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمۡ ضَلَٰلَۢا بَعِيدٗا) (النساء :٦٠).
(فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا يَجِدُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَرَجٗا مِّمَّا قَضَيۡتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسۡلِيمٗا) (النساء :٦٥).
وە پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دەفەرموێت: ( کل عمل لیس علیە أمرنا فھو رد)، بناغەی ڕژێمی ئیسلام بریتییە لە سروش(وحی)ی ئیلاھی ، وە مافی یاسادانانی تەنھا بە خودا داوە، وە سروش تاکە سەرچاوەیە بۆ یاساکان. لەبەرئەوە وەرگرتنی بیری ڕۆژئاوا و بیروباوەڕی سەرمایەداری یان شارستانیەت و تێڕوانین و یاساکانی قەدەغە(حەرام) کردووە. 

 بەختەوەری:
- بەختەوەری لای ئەھلی دیموکراسیخواز و شارستانییەتی ڕۆژئاوا بریتییە لە: بەدەست ھێنانی زۆرترین بڕی ئارەزوبازی  و وەرگرتنی چێژ لە ژیانی دونیا، بەڵام بەختەوەری لای ئەھلی ئیسلام و شارستانییەتی ئیسلامی بریتییە لە بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی زاتی ئیلاهی باڵادەست. { دەروونزان فرۆید یەکێك لە باوەڕەکانی ئەوەیە کە مرۆڤ تەنها بۆ تێرکردنی ئارەزووکانی دروست بووە، بەڵام ئیسلام ڕێزێكی پتری لە مرۆڤ ناوە بەوەی کە خودای دەیەوێت مرۆڤی ڕێزلێنراو جودا بکاتەوە لە ئاژەڵ؛ چوونکە ئاژەڵ زیندەوەرێکە هەمیشە خەریکی تێرکردنی ئارەزووەکانییەتی، بەڵام ئیسلام دەڵێت: پێویستە مرۆڤ خەریکی تێرکردنی لایەنی ڕۆحی و فکری بێت تا ژیانێکی ئارام و سەربەرزانە بۆ خۆی و دەوروبەرەکەی فەراهەم بهێنێت، وە فکری دیموکراسی فکرێکی ماددیگەراییە، بەڵام فکرەی ئیسلامی مرۆڤ زۆر لە ماددە بە نرختر دەزانێت ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کە خودا ڕێزی لە مرۆڤ ناوە بە ڕۆح، خۆ ئەگەر ڕێزی مرۆڤ بە ماددە بێت ئیدی مرۆڤ لە قور دروستکراوێکی ساددە هیچی تر نییە. وە یەکێک لە نوسەرە ڕۆژئاواییەکان دیل کارنگی کە پەڕتووکەکانی بە ملیۆنان دانەی لێ دەفرۆشرێت، ئەو خەڵکی فێری وانەکانی بەختەوەری دەکرد کەچی بەدەستی خۆی خۆی کوشت.
ئێمە کە حوکمی ئیسلامیمان دەوێت با وا نەزانین تەنها خۆمان ددان بە ڕاستییەتی ئەو شەرعیەتەدا دەنێین کە داوای دەکەین، نەخێر، بەڵکو زۆرێک لە ئارەزومەندانی ویژدان زیندوو دەمێکە لە حەقیقەتی خراپی خۆ ڕووتکردنەوە گەیشتوون، هەربۆیە تازە بە تازە داوای نەهێشتن و سنور دارکردنی خۆ ڕووتکردنەوەی ئافرەتان دەکەن.
سەیر بکەن بەڕاستی شارستانییەتی ڕۆژئاوا هەزار ساڵ زیاتریش ماوە بگاتەوە بە مەزنی شەرعیەتی ئیسلام، ئەواتا لە ئیتاڵیا لە شاری "کاستێڵا ماری دی ستابیا"، لەم شارەدا هەمیشە ئاژاوەگێڕی و پێداکێشآنی سەیارە ڕوویدادە، ئەوەبوو بیرلسکۆنی داوای لە پارێزگاری شار کرد کە مەسموحبە هەر کارێک دەیکەیت بیکە بەس چارەیەک بۆ بارودۆخی نا هەموواری ئەم شارە بدۆزەرەوە، سەرۆکی شارەوانییەکەش پێی گووت: هەموو کێشەکان کە لەم شارەدا ڕوودەدات بە هۆی ئەو تەنوورە کورتانەوەیە کە ئافرەتان لەبەری دەکەن، کابرایەک بە سەیارە بە ڕێگادا دەڕوات ئافرەتێک دەبینێت ڕووتە ئیدی ئاگای لە لێخوڕینەکەی نامێنێت، ئەوەبوو یاسایەککیان دەرکرد بە ناوی نا بۆ ئەو جلانەی کە زۆر ڕووتن، وە هەر ئافرەتێك ئەم جلانە لەبەر بکات ٦٩٠ دۆلار غرامە دەکرێت.
دواجار ئاشكرابوو كه‌ ئەو پیاوەی رێكخراوی(فیمن) به‌رێوه‌ده‌بات كه‌ دروشمیان (ئه‌ركمان ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه ‌و چه‌كمان سنگه‌ڕووته‌كه‌مانه‌)ه‌ ، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه‌ ئاره‌زووی بۆ خانمه‌كان بوه‌و بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌كاری هێناون .
هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه ‌رێكخراوی (فیمن) هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی توانای كچان و ئافره‌تان به‌ده‌ربخات، وا خۆی ده‌رخست كه‌ به‌رگری له‌ پرسه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی توندوتیژی .
ماڵپه‌ری ئیلاف له‌رێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر‌خستوه‌ كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه‌ به‌ناوی (ڤیكتۆر سفاتسك) به‌رێوه‌ده‌برێت و ئافره‌تانی جوان و گه‌نج بۆ مه‌به‌سته‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت .
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ به‌رێوبه‌ری ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئافره‌ت نیه‌و پیاوه‌، هه‌رگیز باوه‌ری به‌ گرنگیدان به‌ تواناكانی ئافره‌تان نه‌بوه .
ئه‌و رێكخراوه‌ چه‌ندین ئابروچوونی ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئه‌و ئابروچونه‌وه‌ی ئه‌وجاره‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ره‌و شكستێكی گه‌وره‌تر دێنێت .
بانگخوازی ئیسلامی عومەر عەبدولکافی دەڵێت: "ئاوانەی داوای مافی ئافرەت دەکەن و داوای هەموو ئازادییەکی بێ سنووریان بۆ دەکەن، ئەوانە مافی ئافرەتییان ناوێت بەڵکو خودی ئافرەتیان دەوێت".
لە نامیلکەیەکدا چاوم بە وتەی ئافرەتێکی تازە موسڵمان بوو کەوت کە دەیووت: "هەرگیز بڕوا بە ڕۆژئاوا مەکەن کە باسی مافی ئافرەت و ئازادی بێ سنووری ئێوە دەکەن بەڵکو ئەوان مەسخەرەتان پێدەکەن نەک سەندنی مافتان"!


 پێوەری کردەوەکان:-

ژیانی دیموکراسی بریتییە لە: بنەمای شارستانیەتی ڕۆژئاوا کە لەسەر سود(الربا) بناغە کراووە، وە ھیچ بەھایەک لەلایان بونی نییە جگە لە بەھا ماددییە "سود"دارەکان، ھەر شتێک قازانج و بەرژەوەندی تێدا بێت ئەوا ئەنجامی دەدەن، خۆ گەر نا وازی لێ دێنن ، بە بێ لەبەر چاوگرتنی خودی واقعی کارەکە، لەبەرئەوە پێوەری کارەکان لای ئەوان بریتییە لە: پێوەری سود و بەرژەوەندی. بەڵام پێوەری کارەکان لە ئایینی مرۆڤـ پەروەری ئیسلامدا بریتییە لە: (حەڵاڵ و حەرام)  ھەر شتێک حەڵاڵ بێت دەتوانرێت ئەنجام بدرێت، وە ھەر شتێک حەرام بێت پێویستە دوور بکەوینەوە لێی بە بێ گوێدان بە سود و قازانجەکەی.


  دیموکراسی و شورا(ڕاوێژ):-

دیموکراسی (شورا)ی نییە، دیموکراسی ڕێگەی فەرمانڕەواییە کە ھەموو خەڵک و ھەموو بەشەکانی تێدایە، وە ھەموو کاروباری ژیان بە پێی تێڕوانینێکی دیاری کراو دەڕوات کە لە شەرعەوە سەرچاوەی نەگرتووە، وە فەرمانێکی شەرعی نییە وەک شورا. بەڵام شورا تاکە ڕێگەی حوکمڕانی نییە، ھەتا ھەموو بەشەکانی تیادا بێت، وە بنچینەیەک نییە لە بنچینەکانی فەرمانڕەوای، بەڵکو بریتییە لە: وەرگرتنی ڕاو بۆچوون، وە وەرگرتنی ڕاو بۆچوونیش ھەندێک جار پێویستە و ھەندێک جار پێویست نییە لە ھەندێک حاڵەتدا{وەک: فەرمانەکانی شەرع}. وە شورا فەرمانێکی شەرعییە و دانراوی دەستی مرۆڤ نییە وەک دیموکراسی.
{دەربارەی گرنگی شورا خودا لە عەرشەوە بە پێغەمبەر(صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دەفەرمووێت: (فَبِمَا رَحۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمۡ ۖ وَلَوۡ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلۡقَلۡبِ لَٱنفَضُّواْ مِنۡ حَوۡلِكَ ۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُمۡ وَشَاوِرۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ ۖ فَإِذَا عَزَمۡتَ فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَوَكِّلِينَ)، واتە: "که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) به‌‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوداوه‌یه‌ تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه ‌و قسه‌ ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه‌، ئه‌وه‌ هه‌موو له‌ ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته‌ چاوپۆشیان لێبکه‌ و لێیان ببوره ‌و داوای لێخۆش بوونییان بۆ بکه‌، له‌ کار و پێشهاتدا پرس و ڕاوێژییان پێ بکه‌، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته‌، چونکه‌ به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که‌ پشتی پێده‌به‌ستن"
هه‌روه‌ها ئەبوهورەیرە دەڵێت: کەسم نەدیوە هێندەی پێغەمبەر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ڕاوێژ بە یارانی بکات.
لە ئیسلامدا ڕاوێژ لەسەر شتێک دەکرێت کە لە قورئان و سونەتدا ئاماژەی بە ڕوونی پێ نەکرابێت، بەڵام لە دیموکراسی دا لە هەر شتێكدا ئەگەرچی دژی بەها ئایینیەکانیش بێت دەبێت ڕایان قبوڵ بکرێت، ئەمەش ڕاگەیاندنی جەنگە لە گەڵ خودادا. ڕاوێژکاران لە ئیسلامدا دەبێت خاوەنی تایبەتمەندیگەلێکی باڵا بن، بەڵام لە دیموکراسی دا گەل و خەلکە جا چ نەزان بێت یان زانا}.