23/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ كاتژمێری یه‌كێتی و گۆڕان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام
وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی حوزه‌یران، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ، د. محه‌مه‌د حاجی، ئه‌ندامی وه‌فدی دانووستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆشماندا وه‌فدی گۆڕان و یه‌کێتی نه‌گه‌شتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێک، یان رێككه‌وتی كۆتایی، گرێكوێره‌كه‌ش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانییه و بڕیاریشه له چه‌ند کاتژمێری داهاتووشدا هه‌ردوولا كۆبونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆشییه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: تا ئێستا نیازه‌کان زۆر باشن، له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له بابه‌ته‌كان هاوڕان و هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا باسده‌كرێن.