23/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆڵه‌ندا به‌بردنه‌وه‌ی له چیللی وه‌كو یه‌كه‌می گروپی B سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16
له میانه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی گروپه‌كان هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و چیللی به‌یه‌كگه‌یشتن، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردبوو ، بهلاَم هه‌ر دووكیان ده‌جه‌نگان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌یان تا له قۆناغ 16 نكهونه به‌ر به‌ڕازیل ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت .
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش 2 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بوو بۆ هۆڵه‌ندا . ئه‌م ئه‌نجامه‌ش هۆڵه‌ندا بووه خاوه‌نی 9 خاڵ و وه‌ك یه‌كه‌می گرووپ و چیللی به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ وه‌ك دووه‌می گروپی B سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 ی مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل .