23/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هۆكاری مۆدیله نوێكه‌ی قژی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل چییه ؟
ملیۆنان كه‌س كاتێ سه‌یری یه‌كه‌م یاری پرتوگالیان كرد له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل و كاتێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان به مۆدێلێكی نوێی قژی بینی تووشی سه‌رسوڕمان و بوون و هۆكاره‌كه‌یان نه‌ده‌زانی . به‌لاَم ئایا بۆ و هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه یه‌ك ساڵانه‌كه‌یان (ئاریك ئۆرتیز كروز) عه‌مه‌لیات بكه‌ن كه تووشی نه‌خۆشی مێشك هاتبوو، به‌لاَم به‌هۆی نه‌توانیانه‌وه داوایان له رۆناڵدۆ كردبوو كه كراسێكی وه‌رزشی ئیمزا كراوی خۆی له‌گه‌ڵ جووتێ پێلاَوه وه‌رزشیه ئیمزا كراوه‌كه‌ی بفرۆشێت تا پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری كوڕه‌كه‌ی دابین بكه‌ن .
كاتێك رۆناڵدۆ ئه‌م هه‌واڵه ئه‌بیستێت راسته‌وخۆ نه‌ك پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌ڵكو چه‌كێكی بانك به‌بڕی (83000) یۆرۆ به هه‌دیه ئه‌به‌خشێته ئه‌و ماڵه .
ئه‌م مۆدێله نوێیه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته كاتێك نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت شوێنی ته‌قه‌ڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر سه‌ری كوڕه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت . ئیتر ڕۆناڵدۆش بڕیار ده‌دات ئه‌و شێوه‌یه له قژه‌كانی دروست بكات .