گومان له وه دانیه كه نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وزه‌یه له جیهان , زۆرێك له وڵاتانی جیهان به پێشكه‌وتوو و دواكه‌وتوو سیاسه‌تی ئابووری و سیاسی و پیشه‌سازی خۆیان له سه‌ر نه‌وت بنیاتده‌نێنێن. وڵات چه‌ند پێشكه‌وتوو بێت له ڕووی پیشه‌سازیه‌وه ئه‌وا ئه‌وه‌نده زیاتر پێویستی به به‌كارهێنانی نه‌وت هه‌یه , وڵاتی دواكه‌وتووی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتیش هه‌یه كه نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و بودجه‌ی ساڵانه و سیاسه‌تی ئابووری خۆی ته‌نها له سه‌ر ئه‌وه بونیاتده‌نێت.كه‌واته له م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانین بڵێین نه‌وت ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئابوری جیهانه , به‌رزبوونه‌وه و نزم بونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر گشت وڵاتان جا ئه‌م وڵاته به‌كارهێنه‌ری نه‌وت بێت یان به‌رهه‌مهێنه‌ر.
به به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت نرخی كاڵاكان له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رزده‌بێت , چونكه نه‌وت كارپێكه‌ری زۆربه‌ی ئامێره پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئامێری گواستنه‌وه و گه‌یاندن....ه , به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ئه‌وا بڕی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی شته‌كان زیاد ده‌بێت , له كاتی نزمبوونی نرخی نه‌وتیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ڕاسته, به‌ڵام له‌وكاته‌دا وڵاتی به‌رهه‌مهێن كه بودجه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌مه بونیاتناوه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌یرێكی كێرڤی نرخی نه‌وت له نیوسه‌ده‌ی ڕابردوو بكه‌ین ده‌بێنین كه چه‌ندان هۆكار هه‌ن ڕاسته‌وخۆ كاریان كردۆته سه‌ر گۆڕانی نرخی نه‌وت , وه‌كو زیادبوونی داواكاری نه‌وت , هۆكاری ژینگه‌یی , ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌و گۆڕانكاری له دراو.
كێرڤی یه‌كه‌م: نرخی نه‌وت و كاریگه‌ریه‌كانی سه‌ری :
كێرڤی دووه‌م : رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق
له كێرڤه‌كه‌دا ده‌بینین كه له ساڵانی 1970 بۆ 2008 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وت گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه له به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌مهێنانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه, ئه‌ویش به هۆی (جه‌نگی عه‌ره‌ب- ئیسڕائیل و شۆڕشی ئێران) كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له ساڵی 1971 دا 1.75 دۆلار بوو و ساڵی 1973 بوو به 11.2 دۆلار و ساڵی 1980 بوو به 30 دۆلار, پاشان له ماوه‌ی جه‌نگی عێراق –ئێران وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت توانیان به‌رهه‌میان زیاد كه‌ن و وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری نه‌وتیش بڕی داواكاریان له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وت دابه‌زیه‌وه بۆ 16 دۆلار/ به‌رمیل . هه‌روه‌ها له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌هۆی داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه بووه هۆی به‌رزبونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت . و پاشان به‌هۆی 11ی سیپتێمبه‌ر و داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو ده‌نگۆی بوونی چه‌كی ناوه‌كی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه به جۆرێك له ساڵی 2006 بوو به 62 دۆلار/به‌رمیل.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌رترین كاره‌كته‌ر له سه‌ر نرخی نه‌وت له‌جیهان بریتی یه له عێراق ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه عێراق له پله‌ی حه‌وته‌می وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له جیهان و دوای سعودیه دووه‌م وڵاتی عه‌ره‌بیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت , له ئێستادا سه‌دا 3.75% ی نه‌وتی جیهان كه ده‌كاته 3400000 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مده‌هێنێت , دوو ملیۆن به‌رمیل له ڕیگه‌ی بۆریه‌وه یه و ئه‌وه‌ی تر به هۆی تانكه‌ر و كه‌شتیه‌وه ده‌فرۆشرێت. ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی (ئۆپێك)ه كه له دوانزه ئه‌ندام پێك دێت و حه‌وتیان له وڵاتانی عه‌ره‌بین , له سه‌دا 40% ی به‌رهه‌می جیهانی نه‌وت له وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك به‌رهه‌مدێت و سه‌دا 70% ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانیشیان هه‌یه , كه‌واته هه‌ر كه‌مبونه‌وه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌م وڵاتانه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر نرخی نه‌وت و زیاد ده‌بێت.
له به‌راوردماندا له نێوان وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له نیوسه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرترین ناكۆكی و ناسه‌قامگیری و شه‌ر له عێراق بووه , یاخود عێراق به‌شێك بووه تیایدا , كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌و خۆ بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق و جیهان.
تازه‌ترین پێشهات كه ڕووبه‌ڕووی عێراق بۆته‌وه بریتیه له و ئاڵۆزی و شه‌ڕانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه گروپی داعش كردویه‌تیه سه‌ر به‌شێك له پارێزگا نه‌وتیه‌كانی باكوری عێراق , له‌م هێرشانه‌دا زیانێكی زۆر به‌ر ناوخۆی عێراق ده‌كه‌وێت, و بۆته هۆی ئاواره بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س و كوژران و بریندار بوونی هه‌زاران هاوڵاتی تر , ڕه‌وشی ژیان به‌ته‌واوی وه‌ستاوه به‌شێكی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌م شارانه كه‌وتۆته به‌ر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان, پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بێجی كه‌وتۆته ده‌ست گروپه‌كان و به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتووه و قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له شاره‌كانی دیاله و صه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك و موصل ڕووی داوه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌وه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆڕی نه‌وتی كه‌ركووك-جیهان , به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتووه‌و و تاوه‌كو ئێستا به‌كارنه‌خراوه‌ته‌وه كه به‌مه‌ش زیانی چه‌ندان ملیۆن دۆلار به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت.
ئه‌م ڕه‌وشه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ناوخۆی وڵات له هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵاتانی جیهانیش هه‌یه , ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهان.
به گوێره‌ی دووایین داتا كه له دوانزه‌ی ئه‌م مانگه تۆمار كراوه نرخی نه‌وت به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمارر كردووه له‌م ساڵدا
و پێشبینی ده‌كرێت كه نرخه‌كه‌ی بگاته 120 $/به‌رمیل.
سه‌یری كێرڤی نرخی نه‌وتی خاوبكه له ساڵی2014
نوێترین كاردانه‌وه‌ی وڵاتان له‌به‌رامبه‌ر كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وڵاتی هیندستان بوو كه ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی عێراق نرخی نه‌وت ڕۆژ دوای ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌م هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئابووری وڵات ده‌كه‌وێت و زیاد له 3.4 ملیار دۆلار كورتهێنان له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هیندستان رووده‌دات.
وڵاتی چین مه‌ترسی خۆی ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی زیانێكی زۆر به‌ر ئابوری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت , به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها وڵاتی ئه‌رده‌نیش سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه به‌هۆی وه‌ستانی ئه‌م بڕه‌نه‌وته‌ی كه له عێراقی ده‌كری.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه وتمان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شته‌كان له جیهان.
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه وڵاتانی جیهان به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی سه‌قامگیر دابگه‌رێن ! نه‌وه‌ك عێراق كه هیچ ده‌یه‌یه‌كی به‌بێ جه‌نگ ته‌واو نه‌كردووه ! ئایا ده‌گونجێت ئه‌و جێگره‌وه‌یه كوردستانبێت؟ ئایا كوردستان ده‌توانێت ئه‌و زیانه زۆره‌ی ساڵانه وڵاتانی جیهان و خه‌ڵكی ناوخۆی كوردستان به هۆی عێراقه‌وه توشیانده‌بێت چاره‌سه‌ر بكات یاخود كه‌می بكاته‌وه؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند خاڵیك ده‌خه‌ینه ڕوو:
1-یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 100 ملیار به‌رمیله له كاتێكدا ڕاگه‌یه‌ندراوه كه یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌موو عێراق( به كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستانه‌وه) نزیكه‌ی 200 ملیار به‌رمیل ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌وتی (هه‌رێمی كوردستان+ كه‌ركوك) ئه‌ژمار بكه‌ین زیاتر له نه‌وتی عێراق ده‌رده‌چێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كوردستان ببێته یه‌كێك له هێزه دانپێدانراوه‌كانی ناوچه‌كه و حه‌فته‌م وڵات له ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وته‌وه.
2- ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان واز له‌م سیاسه‌ته بهێنێت كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد وتی ناوچه‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه پڕیه‌تی له نه‌وت و پێویستمان به نه‌وتی كه‌ركووك نیه, به ڵكوده‌بێت ئه‌وه بزانین كه به‌هۆی وه‌ستانی نه‌وتی كه‌ركوك جگه له زیانگه‌یاندن به بودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراق , ئه‌وا مانگانه سه‌دان ملیۆن دۆلار زیان به‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان كوردن, به‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خڵاقی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3- دوای كشانه‌وه و چۆڵكردنی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ,به‌تایبه‌تیش شاری كه‌ركوك , ئه‌وا هێزی پێشمه‌رگه به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك توانی ته‌واوی شوێنه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات و حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند كه نیه‌تی كشانه‌وه‌یان نیه له‌م ناوچه‌یه, ئه‌وه‌ی گرنگه له داهاتوودا ئه‌وه‌یه كه كورد بتوانێت سیاسه‌تێكی ڕاست و ڕوون چ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه , چ له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراقی و هێزه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م شوێنانه له ژێر كۆنتڕۆلی خۆیدا بهێلێته‌وه.
4- له باره‌ی كۆنتڕۆلی ئه‌وناوچانه , دوای تێكشكانی نیوه‌ی سوپای عێراق, كه زیاد له ده ساڵی پێچوو بۆ دروستكردنی و سه‌دان ملیار دۆلاری لێ خه‌رجكرا, جگه له‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رشتی و ڕاهێنانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكاو ئێران دروستكرابوو ,ئه‌وا هیچ هیوایه‌ك نیه كه بتوانێت به‌م زوانه بگه‌ڕێته‌وه و داوای ئه‌و ناوچانه بكات, هه‌روه‌ها ئه‌كه‌ر گریمانه‌یه‌كی تر دابنێین كه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێمی سوننی دروستبكرێت , بێگومان ئه‌ویش به‌لایه‌نی كه‌م ده‌یان ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی وا دروستبكات كه توانای كۆنتڕۆلێ ئه‌م ناوچانه‌ی هه‌بێت.
كه‌واته له‌م ماوه‌یه دا كوردستان ده‌توانێت ببێته دیفاكتۆ وبه‌كرداری سنوری هه‌رێمی كوردستانی ئێستا بگوازێته‌وه , ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی تاوه‌كو ئێستا كردوویه‌تی به‌ناوی (ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان) بیگۆڕێت و هه‌مان مامه‌ڵه‌ی شاره‌كانی تری كوردستانی له‌گه‌ڵ بكات.
5- وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد چه‌ندان مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌ستاوه به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی هێلی (كه‌ركوك –جیهان) , ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقی توانای چاكردنه‌وه‌شی نه‌بوو له‌به‌ر مه‌ترسی گروپه چه‌كداره‌كان , ئه‌وه به‌ر له‌وه‌ی كه داعش ناوچه‌كانی موسڵ و ناوه‌ڕاست كۆنتڕۆڵ بكات , كه‌واته دوای هاتنی داعش حكومه‌تی عێراق به‌ته‌واوی بێ ئومێد بووه له چاكردنه‌وه‌ی , بۆ یه باشترین شت كه حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا پێی هه‌ڵسێت ئه‌وه‌یه هێلێكی نوێ ی نه‌وت له ناو خاكی كوردستان دروستبكات و نه‌وتی كه‌ركوك به به‌نده‌ری جیهان ببه‌ستێته‌وه , یاخود نه‌وتی كه‌ركوك به بۆڕی نه‌وتی كوردستان ببه‌ستێته‌وه‌و هه‌مان مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی كوردستانی له‌گه‌ڵ بكات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه كه تاوه‌كو سێ ساڵی تر رۆژانه زیاد له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات, شاری كه‌ركوكیش به‌رله‌وه‌ی هێلی كه‌ركوك-جیهان له‌كار بكه‌وێت ڕۆژانه نزیكه‌ی نیوملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ده‌كرد بۆ بازاڕه‌كانی جیهان , كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته زیاد له هه‌نارده‌كردنی حكومه‌تی عێراق له ڕێی بۆڕیه‌وه , به‌م شێوه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌توانێت له ڕووی هه‌نارده‌ی نه‌وت تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێویستی بازاڕی جیهانی دابین بكات و ببێته جێگره‌وه‌یه‌كی سه‌قامگیر له جیاتی عێراق بۆ جیهان.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت به نیشتیمانی بكات و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئێستای توركیا بكات له به‌رامبه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان , و ده‌بێت جگه له توركیا وڵاتانی تری دراوسێش به‌شدار پێبكات له پڕۆژه نه‌وتیه‌كانی به‌تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداو و ئێران.