هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له یاری سێیه‌می به‌رامبه‌ر كامیرۆن توانی ئه ئه‌نجامی گه‌وره‌ی 4 به 1 یارییه‌كه بباته‌وه و پێشه‌نگی گروپه‌كه‌ی بگرێت و سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی 16 تا خۆی له به‌ریه‌ككه‌وتنی هۆڵه‌ندا ڕزگار بكات .
له یارییه‌كی به‌هێزدا به‌ڕازیل توانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ر یه‌ك له یاریزانان نیمار 2 گۆڵ و فرێد و فێرناندینۆ یارییه‌كه‌ی بباته‌وه تا له قۆناغی 16 ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی شیللی بێته‌وه .
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی چاره‌نوس سازی ئه‌م گرووپه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له كرواتیا و مه‌كسیك بوو . له‌م یارییه هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی پێویستیان به بردنه‌وه بوو تا سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغی 16 . له كۆتاییدا مه‌كسیك توانی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه بباته‌وه و به‌پله‌ی دووه‌م سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی 16 . به‌لاَم له‌و قۆناغه ئه‌ركی زۆر قورس ده‌بێت چونكه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا .