جۆن كیری: بارزانی ئاماده‌یه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكات
24/06/2014 نوسەر: bzavpress

جۆن كیری: بارزانی ئاماده‌یه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكات


دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كورد، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: بارزانی ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كات.
كیری له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN) رایگه‌یاند: ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشتوه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی عێراق توانای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان هه‌یه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، راستیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ (40) ملیۆن عێراق ده‌نگیانداوه‌ و دیموكراتیان هه‌ڵبژاردوه‌، پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌یه‌ و ئێمه‌ پابه‌ندی به‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی كاری ستراتیژی نێوان هه‌ردولادا هاوكاری عێراق بكه‌ین.
راشیگه‌یاندوه‌: راستیه‌ك هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت مه‌سعود بارزانیش ئاره‌زوی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێته‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات هاوشانی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌، كه‌ ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌. كه‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی یه‌كگرتوه‌ كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی قۆناغه‌كه‌.
(سبه‌ی)