24/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌پارتی نیگه‌رانن
هه‌ڵبژاردنی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر ناڕه‌زایى لێده‌كه‌وێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی پارتی خۆی به‌ته‌نیاو بهبێلایهنه كانی تر هه‌ریه‌كه له پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری دیاری كرد، ناڕه‌زایی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی لێكهوتهوه و له‌و نێوه‌نده‌شدا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت"پارتی هه‌ڵه‌ی كرد"
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی وایه ئه‌و كاره‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ڕوح و ئه‌رك و پێداویستی قۆناغهكهداناكۆكه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" قۆناغه‌كه سازان و (توافق) و هاوكاری و كرانه‌وه‌و هاوچاره‌نووسی هێز و پێكهاته‌كان ده‌خوازێت".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه ئه‌وكاره‌ی پارتی جێگه‌ی قبوڵ نییه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاندووه: یەكێتی بەپێویستی دەزانێت حكومەتەكە لەسەربنەمای بەشداری پێكردنی هەموو لایەنەكان بێت و ئەوەشی لەهەولێر رویدا جێی سەرسوڕمان بووە".
دوێنێ دوو شه‌ممه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بێ لایه‌نه‌كانی تر پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پێكهێنا. له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی تر بایكۆتی دانیشتنه‌كانیان كرد.