25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یۆنان له كۆتا خوله‌كی یاری خۆی ڕزگار كرد و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتو
هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان و كۆتدیڤار له یاری سێیه‌می قۆناغی گروپه‌كان به یه‌كگه‌یشتن . ئه‌م یارییه بۆ هه‌ر دوولا گرنگ و چاره‌نوس ساز بوو. هه‌ر دوكیان پێویستیان به بردنه‌وه بوو تا خۆیان بگه‌یننه قۆناغی 16 پێشتریش كۆڵۆمبیا سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردبوو .
سه‌ره‌تای یارییه‌كه به‌هێمنی له‌لایه‌ن هه‌ردوولا ده‌ستپێكرا به‌لاَم یۆنان ده‌ستپێشخه‌ری كرد و گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد له‌لایه‌ن یاریزان ساماریس له خوله‌كی 42.
له گێمی دووه‌میشدا كۆتدیڤار توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكات له‌ڕێگه‌ی كاراگۆنیس له خوله‌كی 68 .
ئه‌م یه‌كسان بوونه‌ش كۆتدیڤاری ئه‌گه‌یانده قۆناغی داهاتوو .
یارییه‌كه به‌م ئه‌نجامه به‌رده‌وام بوو تا دوا خوله‌كی یاری كه لێدانێكی سزا ئه‌ژمار كرا بۆ یۆنان ، یۆنانیش ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه و له خوله‌كی 93 دوباره ساماریس گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد تا له دوا جركه‌كانی یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ڕزگار بكات و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 16ی مۆندیالی 2014 به‌ڕازیل .