25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆپارێزگارى سلێمانى يه‌كێتى وگۆڕان ڕێك ده‌كه‌ون
ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕان ویه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕێك بكه‌ون.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاری پارێزگاكانی "هه‌ولێر ودهۆك" له‌لایه‌ن پارتیه‌وه یه‌كلایی كرایه‌وه ونیگه‌رانی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی لێكهوتهوه له‌ئێستادا گۆڕان ویه‌كێتی له‌هه‌وڵی گهشتنبهڕێكهوتنێكن له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانیش ده‌ڵێت، تائێستا له‌گه‌ڵ گۆڕان نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار.
به‌پیێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ دانانی پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌ك دوساڵ بۆ یه‌كێتی و دوساڵهكهی دیكه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت.
له‌وباره‌یه‌وه لەتیف شێخ عومەر ئەندامی وەفدی دانوستانکاریی یەکێتی رایگەیاند" تائێستا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نەگەیشتوینەتە ھیچ ڕێکەوتنێک، لەسەر دووساڵ بەدووساڵ بۆ پارێزگاری سلێمانی دانوستان و گفتوگۆکان بەشێوەی ناڕاستەو خۆ بەردەوامی ھەیە".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئيسلاميشه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌میدیاكانی نزیك له‌یه‌كێتی ڕاگه‌یاندوه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو دۆستن و نه‌گه‌شتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك، به‌ڵكو گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كان بۆ گه‌يشتنه ڕێكه‌وتنێكى بنه‌ڕه‌تييه.