25/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دواجار ماليكى ڕ‌ازى بو به‌دابه‌شكردنى عێراق
نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى ماوه به‌سه‌رچوى عێراق ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى به‌دابه‌شكردنى وڵات بۆسێ هه‌رێم.
ئه‌ندامێكى ليستى موته‌حيدون ئاشكراى ده‌كات نێردراوێكى شيعه سه‌ردانى سه‌ركرده سوننيهكانى كردوه وپێى ڕاگهياندون ماليكى لارى نييه له‌وه‌ى وڵات دابه‌شبكرێت بۆ سێ هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيران بمێنێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ليستى موته‌حيدون ڕايگه‌ياندوه نێردراوه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، له‌ڕێگاى نامهيهكهوه ئاراسته‌ى ئوسامه نوجه‌يفى كردوه و تێيدا هاتووه، ماليكى ڕازييه به‌دامه‌زراندنى هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كان.
ئهمهلهكاتێكدايه جون كيرى وه‌زيرى ده‌روه‌ى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا لهكۆبونهوهيهكيدا له‌گه‌ڵ ئوسامهنوجهيفى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ماوه‌به‌سه‌رچووى عێراق ڕايگه‌ياندووه، وڵاته‌كه‌يان به‌ته‌واوى پشتيوانى عێراق ده‌كات، بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى نوێ و كاراكردنى ده‌ستور.
سه‌رچاوه: anbamoscow