26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌چێته توركيا
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕؤ پێنج شه‌ممه بهداوهتێكى فه‌رمى حكومه‌تى توركيا نێچيرڤان بارزانى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره.
سه‌فين دزهيى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕايگه‌ياندووه، ڕه‌وش و پیشهاتهكانى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پهیوندییهكانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا بابه‌تى گفتوگۆى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى بارزانى له‌كاتێكدايه دوێنێ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويان كرده‌وه كۆى پاره‌ى نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێم گه‌شتوه‌ته توركيا و ئێستا له هالك بانكدايه.
به‌ڕاى چاودێران ئه‌م سه‌ردانه‌ى بارزانى بۆ هێنانه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه.