26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد مه‌رجى هه‌يه بۆمانه‌وه‌ى له‌عێراق
بۆ دوباره هاوبه‌شى كردنه‌وه‌ى له‌پرۆسه‌ى سياسى عێراق، كورد مه‌رجى هه‌يه.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه ته‌نیا ئومێدێك كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا هه‌یه هه‌رێمی كوردستانه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كورد له پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا فه‌لاح مسته‌فا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئاشكرایه و به‌شداریی كورد مه‌رجداره به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و واقیعه تازه‌یه‌ی هاتووه‌ته كایه‌وه و، هه‌رێمی كوردستان داوای مافی زیاتر و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و سه‌روه‌ریی زیاتر دهكاتو، جارێكی تر كورد دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و ئه‌نفال و كیمیابارانه ناكه‌وێته‌وه ژێر ركێفی به‌غدا.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر لایهنهسیاسیهكای عێراق به پێی ده‌ستور مامه‌ڵه بكهنو رێككه‌وتن و تێگه‌یشتنی ته‌واو له نێوان شیعه و سوننه‌دا هه‌بێت، ئه‌و كاته كوردیش ئاماده‌یه به‌شدار بێت له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا.
لێدوانى ئه‌م به‌رپرسه كورده له‌كاتێكدايه لهچهندڕۆژى ڕابردوودا، جۆ كيرى وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورديهكاندا كۆبوويه‌وه و داواى لێكردبون له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا بمێننه‌وه.