26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چاودێرێكى سياسى: كورد نه‌يتوانى ئه‌مريكا ڕ‌ازى بكات
چاودێرێكى سياسى هۆكارى شكستى كورد له‌ڕازى كردنى ئه‌مريكا بۆڕاگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌خاته ڕوو.
مه‌سعود عبدلخالق چاودێرى سياسى، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئێستا بارودۆخ زۆر له‌باره بۆ ڕاگه‌ياندى ده‌وڵه‌تى كوردى، به‌ڵام سه‌ركردايه‌تى كورد بارى ناوخۆى ڕێك نه‌خستووه.
ئه‌و چاودێره ئه‌وه‌شى خستوه‌ته ڕو كورد نه‌يتوانيوه تائێستا پاساوى لۆژيكى نێوده‌وڵه‌تى بهێنێته‌وه بۆئه‌و خواسته‌ى كورد، وخواسته‌كان به‌هه‌ڵه ده‌خه‌نه ڕوو.
هه‌روه‌ها وتيشى سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌ڵێن، عێراقى پێش داعش ودواى داعش جيايه. وه ئه‌و پاساوه‌ش قه‌بوڵ نييه به‌تايبه‌تى لاى ئه‌مريكا، له‌وه‌وه خواستى مافى چاره‌ى خۆنوسى شكست ده‌هێنێت.
مه‌سعود عبدالخالق پێى وايه پێويسته له‌سه‌ر سه‌ركردايه‌تى كورد سێ داواى مه‌نتيقى بكات كه ده‌روازه‌ى به‌ده‌وڵه‌ت بونى كوردستانبيشه, يه‌كه‌م: ئيقليمێك بۆ سونه وسه‌رۆكى هه‌رێميشى هه‌بێت. دووه‌م: لادانى ماليكى و ديارى كردنى ته‌نها دوو ويلايه‌ت بۆ سه‌رۆك وه‌زيران. سێيه‌م: به‌يه‌كجارى عێراق ده‌وڵه‌تێك بێت جه‌يشى نه‌بێت و بخرێته ژێر سايه‌ى نه‌ته‌وه به‌كگرتووه‌كان.