سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، یه‌كه‌م دانشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكرد‌و بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دانشتنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه له لایه‌ن خوزه‌یر خوزاعی، جێگری سه‌رۆك كۆمار، ده‌ركراوه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كه‌م دانشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌وباره‌يه‌وه ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد،كانديدى سه‌ركه‌وتو بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌بزاڤ پرێسى ڕاگه‌ياند "تائێستا به‌فه‌رمى بانگهێشت نه‌كراوين، به‌ڵام ئاگادارين له‌سه‌ر چاوه نافه‌رمييه‌كانه‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسى به‌شدارى كردنى په‌رله‌مانتارانى كورد، ئه‌وپه‌رله‌مانتاره وتى"تائێستا بڕيار نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه بكرێت من ئاماده ده‌بم".