26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قاسم عه‌تا: بێجى له‌ژێر كۆنترۆڵى سوپادايه
قاسم عه‌تا وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق، له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆنامهوانيدا، ڕايگه‌ياند، پاڵاوگه‌ى نه‌وتى بێجى له‌ژێر كۆنترۆڵى سوپادايه.
قاسم عه‌تا ڕايگه‌ياند، هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كهگوايه پاڵاوگه‌ى بێجى له‌ژێر كۆنترۆڵى، هێزه‌چه‌كداره‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق و شام"داعش".
هاوكات قاسم عه‌تا وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق چهندگرتهيهكى ڤيدۆىي نمايش كرد‌و تێيدا چه‌ند فڕۆكه‌يه‌ك وئۆتۆمبێلێكى سوپاى تێدادهبينرا.
قاسم عه‌تا، وتيشى به‌رده‌وام كه‌لوپه‌له سه‌ربازى و ته‌ندروستيه‌كان دهگهيهنرێنه پاڵاو گهكهو به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگرى كردن.