26/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چوار هه‌ڵبژارده‌ی تر خۆیان گه‌یانده قۆناغی 16ی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل
دوای به‌ڕێوه چوونی چه‌ند یارییه‌ك له جه‌وله‌ی سێیه‌می قۆناغی گروپه‌كان چاره‌نووسی چوار هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی 16 دیاری كرا .
له گروپی پێنج هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا و هێندۆراس به‌یه‌كگه‌یشتن و سویسرا توانی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه بباته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 6 خاڵ و به دووه‌می گرووپه‌كه سه‌ركه‌وت له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م گروپه فه‌ڕه‌نسا و ئیكوادۆر به‌بێ گۆڵ خاڵه‌كانیان دابه‌ش كرد و فه‌ڕه‌نسا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ وه‌ك یه‌كه‌می گروپی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16 .
له‌گرووپی شه‌شه‌م هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و نه‌یجیریا به یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتن . هه‌ر چه‌نده نه‌یجیریا به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بهلاَم به 4 چوار خاڵ و دوای ئه‌رجه‌نتین به 9 خاڵ سه‌ركه‌وتن .
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م گروپه ئێران و بۆسنه‌وهرسك به‌یه‌كگه‌یشتن . ئێران نه‌یتوانی سوود له شكستی نه‌یجیریا وه‌ربگرێت و سه‌رئه‌نجام به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و ماڵئاوایی له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل بكات .