پێكدادانه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له‌عێراق و شام ناسراو به"داعش" به‌رده‌وامه.
پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە ناوچەی قەرەقوشی سەر بە پارێزگای موسڵ بەردەوامە .بە تایبەتی لە نێوان ناحیەی حەمدانییە و سەلانییە پێکدادانی توند رووی داوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، چەکدارانی داعش بە چەکی ھاوەن ھێرشیان کردووه‌تە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە. بەشێک لەو ھاوەنانە لە ناوچە گوندنشینەکان کەوتوونەتە خوارەوە.
له‌به‌رامبه‌ريشدا پێشمه‌رگه بهچهكى هاوه‌ن به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانى داوه‌ته‌وه.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌وه، 20 چهدارى ده‌عش كوژراوه و5 پێشمه‌رگه‌ش برينداربوون.
به‌پێى زانيارييه‌كانى ئه‌ندۆڵ، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ى پێكدادانى تێدايه زيادكراوه و هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى "داعش" به درێژى 500مه‌تر له‌يه‌ك نزيك ده‌بنه‌وه.