02/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دیلمان محه‌مه‌د: هێنانی فیكه بۆ په‌رله‌مان عه‌یبه‌یه، یان ده‌بابه.
دیلمان محه‌مه‌د، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی knnدا، كهكاتژمێر 10:00ی ئه‌مشه‌و په‌خشكرا، ڕایگه‌یاند: هێنانی ده‌بابه عه‌یبه بۆ ناو په‌رله‌مان یاخود فیكه.
لهوهلاَمی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه گوایه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان فیكه‌یان هێناوه‌ته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ووتی: باشه هێنانی فیكه عه‌یبه‌یه یاخود ده‌بابه.
مه‌به‌ست له‌و ووته‌ی دیلمان، ده‌بابه‌كانی حزبی به‌عس بوو، كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان له31ی ئابی 1996 هێنایه سه‌ر په‌رله‌مان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێردا.