27/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
توركيا: زانيارييه‌كانى فرۆشى نه‌وت ده‌ده‌ينه حكومه‌تى عێراق
حكومه‌تى توركيا له‌زارى وه‌زيرێكيه‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نێت، سه‌رجه‌م زانيارييه‌كانى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين.
ته‌نار يه‌ڵدز وه‌زيرى وزه‌ى توركيا ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى توركياو هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات و ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه نه‌وتى كه‌ركوك بفرۆشێت و سه‌رجه‌م زانيارييه‌كانى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم بداته به‌غداد.
يه‌ڵدز ئه‌وه‌ى خستوه‌ته ڕوو، كه‌ركوك شوێنێكى گرنگه، ئه‌گه‌ر له‌وێوه نه‌وت هه‌نارده‌بكرێت، ده‌يگوازينه‌وه. به‌ڵام به‌مه‌رجى دابه‌شكردنى به‌سه‌ر هه‌موعێراقدا.
ته‌نار يه‌ڵدز له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركياو هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕايگه‌ياند، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبونه‌وه‌كه بريتيبوه له‌تاو وتوێكردنى ڕه‌وشى وزه‌ى عێراقى.
ئه‌و وه‌زيره‌ى توركياش ئاشكراى كرد، ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌يهان ده‌كرێت.
دوێنێ پێنج شه‌ممه وه‌فدێكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته ئه‌نكه‌ره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كه له‌تانار يه‌ڵدز وه‌زيرى وزه‌ى توركياو ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوگان كۆبويه‌وه.