له كاتێكدا هه‌موومان به‌هیوا بووین كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆڵی پێشه‌نگانه بگێرێت له دیموكراتیزه‌كردنی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه، چه‌ند كه‌سێك له حزبه‌كه‌مان دا به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كوردستان پێویستی به پرۆسه‌ی ئالوگۆری ده‌سه‌ڵات هه‌یه له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگ دانه‌وه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك رێگا به‌خۆیان ئه‌ده‌ن له بری ته‌واوی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت خه‌لكی كوردستان وه به‌پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵێنن و به یاسا كاری نایاسایی بكه‌ن.
ئێمه كۆمه‌ڵیك كادیری یه‌كێتی كه ناومان له خواره‌وه هاتووه، بهتونوندی ئه‌م سیاسه‌تانه ره‌ت ئه‌كه‌ینه‌وه، كه له ناو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی (ی.ن.ك) به‌سیاسه‌تی له بار چوونی هه‌لوێست و ته‌سلیم بوون ناوزه‌د كراوه.
دۆستان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانمان له سنوری پارێزگای هه‌ولێر،
له ساڵانی رابردوو وه‌ك كۆیله و هاووڵاتی پله سێ سه‌یر كراوین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌كه به‌هۆی یه‌كێتی بوونمان پشتمان له هه‌موو ئیمتیازات و پێویستیه‌كانی ژیان كردوه، قبوڵمان بووه خوێنی خۆمان خۆراكی ماڵ و منداڵمان بێ، قبوڵمانكردوه، زه‌وی و خانوو نه‌درێته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانمان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانمان له چه‌ندین ئیمتیاز بێ به‌ش بكرێن رێخۆشكه‌ری كار و دامه‌زراندن بۆ دۆست و هه‌ڤاڵانمان نه‌كرێ قبوڵمان بووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌مان ئاستی ژیان و گوزه‌رانی رۆژبه‌رۆژ له دابه‌زین دابێ، ئه‌مانه‌وه چه‌ندین نه‌هامه‌تی دیكه مشتێكن له خه‌روارێك له‌و باجه‌ی داومانه به‌هۆی یه‌كێتی بوونمان، له‌سه‌ركردایه‌تی خۆشمان ئه‌وه‌مان قبوڵكردوه، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك بخوێنرێنه‌وه، قبوڵمانكردوه چه‌ندین كادیری نه‌خوێنده‌وار و نامۆ و ده‌سته‌مۆمان له‌سه‌ر فه‌رز بكات، سه‌ره ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌وڵی بێوچانمان داوه، بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی له گشت هه‌ڵبژاردنه‌كان و له ساڵی 1992 تاكو ئێستا، تاكه دهڤهرهله سنوری ئیداره‌ی زه‌رد یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
لێره‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و دۆست و لایه‌نگرانمان رایده‌گه‌یه‌نین كه له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ین كه یاری به‌خوێنی شه‌هیدان و دیموكراسی و موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی ، داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین كه هه‌لوێستیان هه‌بێ ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری حزبه‌كه‌یانن ده‌نگ هه‌ڵبرن، ئێمه ده‌نگمان له‌پاڵ ئه‌وده‌نگانه دایه كه خه‌مخۆرانه كار بۆ یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
ئێمه به‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌وه ته‌سلیم بونمان به ئیراده‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی مه‌بده‌ئه‌كانمان پێ قبوڵی نه‌كراوه، قبوڵی ته‌سلیم بوونی پله‌دار و پاره داره‌كانیش ناكه‌ین كه هه‌رچی سامانی یه‌كێتیه هه‌یه له‌به‌ر ده‌ستیان دایه، له هه‌ر كارێكی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانمان هه‌ڵوێستێكی توندترمان ئه‌بێ.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره ده‌ری ده‌بڕین دڵنیاین قسه و خواستی جه‌ماوه‌ره و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كادیرانیشه، بۆیه فه‌رامۆشكردنی به‌زیانی كه‌مه‌رشكێن بۆیه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه.
له كۆتای دا پێمان وایه ئه‌م كاره‌ی له 30 حوزه‌یران كرا، دژ و پێچه‌وانه‌ی دیموكراسیه‌ته و بكه‌رانیشی ناشیرین كردوه و ئۆباڵی هه‌موو لێپرسراویهتێك ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان و جه‌ماوه‌ریش ئه‌م باجه‌یان لێ وه‌ر ئه‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بهههڵوێستهكانیان نه‌چنه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
· دڵشادخۆشكانی / ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند / مه‌ڵبه‌ندی سۆران .
· مسته‌فا محه‌مه‌د / رۆژنامه‌نووس و كادیری مه‌ڵبه‌ندی سۆران.
· گه‌یلان قادراحمد / كارگێر كۆمیته /كۆمیته‌ی چۆمان.
· ده‌ریاز هه‌مزه ناوپردانی / كارگێر كۆمیته/ چۆمان
· هاشم محه‌مه‌ده‌مین ناوندی/ كارگێر كۆمیته/ چۆمان
· خالید مسته‌فا وه‌ردی/ كادیری مه‌ڵبه‌ند .
2l7l2013
چۆمان / باڵه‌كایه‌تی