28/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چهندزانيارييهكى گرنگ له‌سه‌ر ياريهكهى "به‌ڕازيل" و"شيللى"
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاتژمێر 7 به‌یاری نێوان به‌ڕازیل و شیللی قۆناغی 16ی مۆندیال ده‌ست پێ بكات .
ئه‌م دووههڵبژاردهیه پێشتر چه‌ندین جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه كه له دوایین سێ یارییان له جامی جیهانی به سه‌ركه‌وتنی به‌ڕازیل كۆتایی هاتووه . دوو یارییان له قۆناغی 16 ی مۆندیالی (1998 – 2010) وه یه‌ك یاریشیان له قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی (1962) بوه.
هه‌ڵبژارده‌ی شیللی هه‌رگیز له به‌ڕازیلی نه‌بردووه‌ته‌وه له خاكی ئه‌و ولاَته كه 20 یاری دۆڕاوه و 6 یاریش یه‌كسان بوه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلیش 40 یارییه كه له یاریگای خۆی تووشی شكست نه‌بووه ، كۆتاشكستی له یاریگای خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2010 له یارییه‌كه‌ی دۆستانه به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به پاراگوای دۆڕاوه .
پێكهاته‌ی هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
به‌ڕازیل : سێزار – ئه‌لڤێس – سیلڤا – لویز – مارسیلۆ – گۆستاڤۆ – فێرناندینهۆ – هۆڵك ئۆسكار – نیمار – فرێد .
شیللی : براڤۆ – سیلڤا – خارا – میدێل – نیسلا – نارانگویژ – دیاز – مێنا – ڤیدال – سانچێز – فارگاز .