به‌ڕازيلى ميواندار به‌زه‌حمه‌ت وبه‌لێدانى يه‌كلاكه‌ره‌وه له‌شيللى برده‌وه‌و خۆى گه‌يانده قۆناى داهاتوو.
دوای كۆتایی هاتنی 90 خوله‌كی یاسایی یارییه‌كه هه‌ر دوولا به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون و یارییه‌كه‌ش درێژه‌ی كێشا بۆ دوو كاتی زيادكراوى 15 خوله‌كی به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌هات و ناچار په‌نا برایه به‌ر لێدانى يه‌كلاكه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى براوه‌ی یارییه‌كه دیاری بكرێت .
له‌لێدانی سزاكانیشدا به لێهاتوویی گۆڵپارێزی به‌ڕازیل "جولیۆ سێزار" به‌ڕازیل به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و وه‌كو یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 8ی مۆندیال.