29/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژوو به كوردیی
(1)
ئیسلامێكی كوردییانه!
واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانێكی دیكه‌ی ئیسلام و موسڵمانان هاته‌وه، ڕه‌مه‌زانی دوو هه‌زار و چوارده‌ی زاینیی، هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵی هه‌زار و چوارسه‌د و سی و پێنچی كۆچیی، كه زیاد له‌و هه‌زار و چوارسه‌د و سی و پێنچ ساڵه‌ی كۆچیی ڕۆژووی ئیسلام هه‌یه، هه‌رچه‌ند له دین و دیانه‌ته‌كانی تریشدا ڕۆژوو هه‌ر بوونی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ ئیسلام و موسڵمانان شتێكی نوێی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، ئه‌ویش گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و كایه و مایه‌ی ژیان و مردنه‌یه كه مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو پێیدا تێپه‌ڕیوه و پێوه سه‌رقاڵ بووه، ده‌بێت ژیان و مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی چه‌ندی تری مابێت!؟، مرۆڤایه‌تی چۆن به‌رده‌وامی بدات به‌م تقوس و پیرۆزییه ئاینییه‌ی خۆی!؟، چۆن هه‌میشه له نوێگه‌ریدا بتوانێت زامنی دینداریی و خوداناسیی خۆی بكاته‌وه!؟، ئه‌ی چۆن ڕوانینه‌كانی فراوانتر بكات بۆ گه‌شتن به حه‌قیقه‌تی بوون و وجوود و له خوداناسیدا قووڵبوونه‌وه‌ی چۆن و به چی پێوانه‌بكاته‌وه!؟.
ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووگرتن و ڕۆژووگریی چیت پێده‌به‌خشێت!؟، زامنی چیت ده‌داتێ كه ئاوه‌ها به گه‌رموگوڕ و كه‌فوكوڵ تێدا سكوت ده‌گریت بۆ بچڕینی ساتێكی ئارام و قووڵ له خوداپه‌رستیی و نزیكایه‌تی درووستكردن له‌گه‌ڵ خودای خاوه‌ن بوون و وجوود و حه‌قیقه‌تدا!.
ئێمه كوردزبان و كه‌لتوور جیاواز چۆن و به‌چی گه‌شتینه ئه‌م ڕێگا و مه‌قامه باڵایه‌ی ئیسلام و به‌چی هاتینه سه‌رخه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رله‌به‌ری برا موسڵمانه‌كانماندا!؟، ڕۆژووگرتن و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما ئیسلامییه‌كه‌مان چۆن وه‌رگرتووه و به چ پێوه‌رێكی كه‌لتووریی له‌گه‌ڵیدا ڕاهاتووین و هاتووین!؟، به بڕوای من له مێژووی ئیسلامبوون و ئیسلامه‌تی كوردیانه‌ی ئێمه‌دا، كورد زۆر دڵسافانه ئیسلامیی وه‌رگرتووه و زۆر به‌تاس و ئاره‌زووه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ڕێككه‌وتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌رگرتنی ئیسلامی له‌گه‌ڵ كه‌لتووری عه‌ره‌ب و توورك و فارس‌دا تێكه‌ڵ كردووه و زۆرجار زه‌ره‌ر و زیانی كه‌لتووری زۆری له‌خۆی داوه!، ئه‌مه‌ش وای كردووه تا ئێستا هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كورد نه‌یتوانیوه ئیسلامێكی كوردیانه‌ی هه‌بێت!، ئیسلامی كوردیانه‌ش به‌مانای ئه‌وه نا كه هه‌زار و یه‌ك جۆر ئیسلام هه‌بێت!، نه‌خێر، به‌و مانایه‌ی كه ئیسلامێك به كه‌لتوور و ساوه‌ر و دۆینه‌ی كوردییه‌وه، به فیهق و خوێندنه‌وه‌ی واقیعیانه‌ی كوردییه‌وه!، مه‌به‌ستمانه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌ر ئیسلامه‌كه‌یه، وه‌ك ئه‌سڵ و ڕووناكی خۆی، ئه‌گین ئیسلام هه‌ر ئیسلامه له هه‌ركوێیه‌كی دنیادا بێت.
ڕۆژوو به كوردی ناونیشانی زنجیره‌یه‌ك وتاری ڕه‌مه‌زانییه به زمان و بیركردنه‌وه‌ی كوردییانه‌وه، بۆ ناسین و باشتر به ڕۆژووبوون و ڕۆژووگریی خۆمانه له كوردستانێكی ئیسلام و نوێ‌دا، كه ده‌مێكه خولیای ئه‌وه‌مه هه‌ر وه‌ك میلله‌تانی دیكه‌ی دنیا، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌ستی وه‌ك عه‌ره‌ب و توورك و فارس، ئێمه‌ی كوردیش ئیسلام به تام و بۆنی خۆره و پۆشه‌ی كوردییه‌وه جێبه‌جێبكه‌ین و بتوانین له جوانناسیی خۆمانه‌وه ئیسلام و كورد له مێژوودا پرشنگدارتر بكه‌ین، زۆرێك به بیریاره ئیسلامییه‌كانی ده‌روبه‌ر زۆرجار باسیان له ئیسلامی نه‌ته‌وه و زمانه‌كانی دیكه كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مبیستووه باسی ئیسلامێكی كوردیانه‌یان كردبێت، ئه‌ویش به حوكمی ئه‌وه‌ی له مێژووی دوور و نزیكدا كورد له ڕووی سیاسییه‌وه نه‌یتوانیوه ببێته میلله‌تێكی سه‌رده‌ست و خاوه‌ن خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، بۆیه هه‌میشه كه‌لتوور و زمان و بوون و وجوودی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی به‌سه‌ره‌وه زاڵبووه، بۆیه ده‌بێت كورد له‌پاڵ هه‌ر جۆره پێشكه‌وتنێكدا بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه نزیك له كه‌لتوور و زمانی خۆی ئیسلامه‌تییه‌كه‌شی نوێ بكاته‌وه و هه‌ر هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و لارییه‌كی هه‌بووبێت ده‌بێت ڕاستی بكاته‌وه.
یه‌كێك ده‌پرسێت ڕۆژوو هه‌ر ڕۆژووه و ئیسلامیش هه‌ر ئیسلامه و ئه‌م جۆره له باسوخواسه‌ی ئێوه شتێكی زیاده‌یه!، به‌ڵام به بڕوای ئێمه هه‌ر جۆره له جاكسازیی و بیر و بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ر جۆره له بیركردنه‌وه‌یه‌كی شێواو یان كۆن و بێ سوود و قانزانجی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی، كه له ڕابردوودا به جۆرێك هاورده‌ی ناو ئیسلام، یان به‌شێك له جێوڕێكانی ئیسلام كراوه، ده‌بێت كار بۆ لابردنی بكرێت و نه‌وه‌ی نوێی لێ ئاگادار بكرێته‌وه، یان كار بۆ نه‌هێشتنی بكرێت، به ڕێگه و نه‌خشه‌ڕێی ئیسلام خۆی، وه‌ك خۆی جێبه‌جێكردن و پاڵفته‌كردنه‌وه‌ی به زمان و كه‌لتووریی كوردیه‌وه، با ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌خۆمانه‌وه هه‌رچی جێ‌وڕێی ئاینی ئیسلامه بناسین و ببینین، نه‌وه‌ك له زمان و كه‌لتووری دیكه‌وه.
ئیسلامێكی كوردیانه، له بیروباوه‌ڕی هاورده‌ش ده‌مانپارێزێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له كه‌لتووری نه‌خۆشی بیگانه‌ش دوورمان ده‌خاته‌وه، زیاتر چاومان ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له چاوی زۆر نه‌ته‌وه و میلله‌تی كردووه‌ته‌وه، ڕێگه‌ی ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریمان ڕوونتر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له میلله‌تان له ڕێی ئیسلامه‌وه گه‌شتنه سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن.
ڕۆژووگرتنیشمان هه‌ر به‌كوردی، ئه‌گه‌ر بیری حه‌فتا ساڵی ڕابردووی كۆمه‌ڵگای كوردی بده‌ین، كه چه‌نده هه‌ژارانه ڕۆژانی ره‌مه‌زان و ڕۆژانی دیكه‌شی به‌ڕێكردووه، ده‌گێڕنه‌وه ته‌نانه‌ت برنچیش ئه‌وه‌نده نه‌بووه، نه‌وه‌ك بۆ ژه‌مێك، یان به‌ربانگێكی ڕه‌مه‌زان، به‌ڵكو هه‌ر ته‌نیا ئه‌گه‌ر توانیبێتیان ڕۆژی چه‌ژن بریجیان په‌یداكردبێت!، ئێمه ده‌پرسین نه‌بوونی پێویسی ڕۆژانه‌ی خۆراكی خۆش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كورد خاوه‌نی ئابووری و گیرفانی خۆی نه‌بووه، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ر ئیسلام و كۆی موسڵمانان هه‌ژماركراوه، به‌ڵام خاوه‌نی بیركردنه‌وه و جموجوڵی كوردیانه‌شی خۆی نه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه وه‌ك خۆی بژی و بمرێ و بیر له ئیسلامێك بكاته‌وه به كوردیی، بۆیه زۆرجار پێیان كوفر بوو هه‌رباسی ئیسلامیش بكه‌ین به كوردیی، ده‌بوو هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی، یان فارسی، یان تووركی، له هه‌ربه‌شێكی كوردستاندا باس له ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی بكه‌ن، هێنده بیریان كۆنترۆڵكراوه، لێیان تێكچووه كه ئیسلام بۆ هه‌موو عاله‌مه، نه‌وه‌ك بۆ نه‌ته‌وه و زمان و كه‌لتوورێك به ته‌نیا و توانه‌وه‌ی زمان و كه‌لتووره‌كانی دنیاش له‌یه‌ك كه‌لتووردا.
دروود بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی كه فێری كردین به زمان و كه‌لتوور خۆمان ئیسلام قه‌بووڵ بكه‌ین و له پێناویدا ژین و بمرین.