گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی شاری پاوه له‌سه‌ر ڕێگای كرماشان – پاوه به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پۆلیسی ئێرانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی پاوه‌یی به‌ناوی"فه‌رشاد حوسه‌ینی" كه به‌سه‌یاره‌ی تایبه‌تی خۆی به‌ره‌و كرماشان به‌ڕێ كه‌وتووه به‌هۆی ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌منی كۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی له‌ده‌ستدا.
یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانی ڕایگه‌یاندوه كه ته‌نها به‌هۆی گومانی به‌قاچاخ بردنی تلیاكه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی ئه‌و هێزه ئه‌منییه .
ته‌رمی ئه‌م گه‌نجه‌ش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی شاری كرماشانه و ته‌سلیمی كه‌سوكاری نه‌كراوه‌ته‌و.