29/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆرۆگوای به‌بێ سوارێز ماڵئاوایی له مۆندیال كرد
كۆڵۆمبيا بۆ قۆناغى هه‌شت وئۆرۆگواييش بۆ فڕۆكه خانه.
له دووه‌م یاری قۆناغی 16ی مۆندیالدا كه له‌نێوان كۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای ئه‌نجام درا.
كۆڵۆمبییه‌كان توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه ببه‌نه‌وه و ئۆڕگوای وه‌لا بنێن و خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی 8ی مۆندیال .
رۆدریگۆئێز یاریزانه به‌تواناكه‌ی كۆڵۆمبیا توانی له‌م یارییه‌دا ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكات وبه‌دو گۆڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته قۆناغی هه‌شت.
له ئێستاشدا رۆدریگۆئێز به تۆماركردنی 5 گۆڵ له یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانه و پێش هه‌ر یه‌كه له نیمار و میسی و مولهره .
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای به‌بێ سوارێز یاری كرد بهلاَم نه‌یتوانی یارییه‌كه بباته‌وه‌و به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل كرد.