يارييه‌كانى مۆنديال به‌رده‌وامى هه‌يه وتادێت، كێبڕكێكه قورس‌تر ده‌بێت.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2014ی به‌ڕازیل هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و مه‌كسیك یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 7ی ئێواره به یهكدهگهن .
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كه له سه‌ره‌تای مۆندیال به به‌هێزی ده‌ركه‌وتووه و ده‌یه‌وێ خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی كۆتایی مۆندیال له گروپه‌كه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی گه‌وره گه‌وره هه‌ڵبژارده‌كانی تری وه‌لا نا وه‌ك پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو "ئیسپانیا".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌كسیك كه له‌گه‌ڵ به‌ڕازیلی میوانداری مۆندیال له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه بوون توانی وه‌ك دووه‌می گروپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه به‌نیازه تا كۆتایی بڕوات هه‌ڵبژارده‌كان وه‌لا بنێت.
ئه‌مه‌شه واده‌كات ئه‌و يارييه به یه‌كێك له‌به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغی داده‌نرێت .