له‌كه‌ركوك شه‌ڕى شيعه‌ و
29/06/2014 نوسەر: bzavpress

له‌كه‌ركوك شه‌ڕى شيعه‌ و"داعش" ده‌ستى پێكرد

چه‌كدارانى شيعه‌ شه‌ڕيان دژى چه‌كدارانى"داعش" ده‌ستپێكرد وكوژراو وبرينداريش هه‌يه‌.

شەڕەكە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەكشەممە  لە گوندی بەشیر سەر بەقەزای داقوق، دەستیپێكردوە بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لەناوچەكە بۆ "كەركوك ناو" كوژراوو بریندار هەیە.

گوندی بەشیر دانیشتوانەكەی توركمانی شیعەن، نزیكە لەشوێنی جێگیربونی چەكدارانی داعش‌و ماوەی 10 رۆژە بۆتە شوێنی روبەڕوبونەوەی نێوان هێەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی دەوڵ‌تی ئیسلامی لە عیراق وشام ناسراو بە"داعش".

به‌پێى زانيارييه‌كان، چەند رۆژێكە شەڕ لەنێوان پێشمەرگەو داعش روینەداوە، بەڵام ئەمڕۆ گروپە چەكدارە شیعییەكان بەهاوەن بۆردومانی چەكدارانی داعشیان كردوەو ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراوو بریندار هەیە.

ئه‌م شه‌ڕه‌ پاش ئه‌ونمايشه‌ سه‌ربازيه‌دێت چه‌كدارانى شيعه‌ له‌كه‌ركوك ئه‌نجامياندا.