30/06/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان وكۆمه‌ڵ ويهكگرتو، كۆبونه‌وه
بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سته‌ڵاته خۆجێييهكانى سلێمانى هه‌ريه‌كه له‌گۆڕان وكۆمه‌ڵ ويهكگرتو كۆبونه‌وه.
به‌مه‌به‌ستى گه‌شتنه ڕێككه‌وتن بۆ به‌ڕوه‌بردنى ده‌سته‌ڵاته خۆجێييهكان له‌پارێزگاى سلێمانى هه‌ريه‌كه لهوهفدى هاوبه‌شى كۆمه‌ڵ ويهكگرتو له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆبويه‌وه.
كۆبونه‌كه لهبارهگاى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵ له‌سلێمانى ئه‌نجام درا.
نزيكه‌ى دومانگه هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام دراوه و تائێستاش سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وپارێزگارى سلێمانى ديارى نه‌كراوه.
پێشوتريش ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن بڵاو يان كرده‌وه، هه‌ريه‌كه له‌گۆڕان ويهكێتى ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌شێوه‌ى دوساڵ به‌دوساڵ بۆ ههرلايهكيان.